Ana içeriğe atla

تەماتە و بەدبەختییەکانى بۆ جوتیارە کوردەکان

تەماتە و بەدبەختییەکانى بۆ جوتیارە کوردەکان
AvaToday caption
posted onNovember 7, 2019
noyorum

هەر ساڵەو بەهاى بەرهەمى جوتیارانى کورد زیاتر لە ساڵى ڕابردوو دادەبەزێت وتەنانەت بەشى ماندووبوون و سەرفیاتەکەى پێش وەسەربەرهەمکەوتن ناهێنێتەوە و هەر لەبەر ئەمەشە کە جوتیارگەلێکى زۆرى کورد تووشى زەرەر و زیانێکى گەورە بوونەتەوە.

 

ئەم هاوینە شووتى هێندە بێ بەها و کەم بەها ببوو، کە جوتیارەکان بە پێویستیشیان نەدەزانى بچن لەنێو مەزراکان هەڵیگرنەوە و یا دەیاندایە ئاژەڵەکانیان بۆ خواردنیان، بەڵام دواى شووتیش، سێو و تەماتە تووشى هەمان کارەسات بوونەوە.

ساڵى ڕابردوو بە هۆى گرانى ئاوى تەماتە، بەشێکى زۆرى خەڵکى ڕۆژهەڵات تەنانەت لە هەندێک خواردن بەکاریان نەدەهێنا، هەر ئەمەش جوتیارەکانى هەڵنا بۆ ئەوەى ئەمساڵ بە شێوەیەکى فراوان دەست بەرن بۆ چاندنى تەماتە.

تەماتەەە

بە پێى ئامارى ئاشکراکراوەى سازمانى جیهادى کشاوەرزى، لە ٩٠٠٠ هێکتارى زەوى کشتووکاڵى کوردستان، نزیکەى ٢٠٠٠ هێکتارى بۆ تەماتە بەکار هێنرا کە ئەمەش بووە هۆى بەرهەمهێنانێکى زۆرى تەماتە و لەبەر نەبوونى کارگەى دروستکردنى ئاوى تەماتە لە کوردستان کە کۆمارى ئیسلامى هەمیشە لەبەر ناوچەى نائارام هەوڵى دروستکردنى ژێرخانى نادات، زۆرێک لە تەماتەکان لەسەر دەستى جوتیارە کوردەکان مانەوە.

هەرێمى کوردستانیش کە لە کابینەى نۆیەمى خۆیدا بڕیارى ئەوەى دا تەماتە و خەیار و هەنار هاوردە نەکرێت لە دەرەوە، هۆکارێکى دیکە بوو بۆ ئەوەى تەماتەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەسەر دەستى جوتیارەکان بمێنێتەوە و لە سنوورەکانى شۆشمێ و حاجى ئۆمەران و پێنجوێن ڕێگە نەدرێت وەک جاران هاوردەى هەرێمى کوردستان بکرێت.