
AvaToday caption
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە گەشەی لاوازی ئابووری لە وڵاتانی پێشکەوتوو و لەحاڵی گەشە زەنگی مەترسییە و ئەگەری ڕوودانی هەڵاوسانێکی ئابووری لە جیهان لێ دەکرێت.
ئەو ڕاپۆرتە ٢٠٠ لاپەڕەییە کە لە ماڵپەری فەرمی کۆنفرانسی بازررگانی و گەشەی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئانکتاد) بڵاو بووەتەوە دەڵێ گەشەی ئابووری جیهان لەو ساڵدا لاوازترین گەشەى لە دەیەی ڕابردوو بەخۆیەوە بینیوە و ئەگەری هەیە ساڵی داهاتوو جیهان لەگەڵ هەڵاوسانێکی ئابووری بەرەوڕوو ببێتەوە.
ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات بەرزبوونەوەی نرخەکان لە جیهاندا بە شێوەی نەرێنى ٥.٧% بووە کە بەشی زۆری پەیوەندی هەیە بە دابەزینی نرخی سەرچاوەکانی وزە. دابەزینی نرخەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابوری جیهانی و بازاری کاسبی هەیە.