Ana içeriğe atla

کرماشان پایتەختى ئاسەواری کۆن

کرماشان پایتەختى ئاسەواری کۆن
AvaToday caption
کرماشان پایتەختى ئاسەواری کۆن
posted onSeptember 23, 2019
noyorum

بەڕێوەبەرى گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان ڕایگەاند کە ٨ ئاسەواری گواستراوی پارێزگای کرماشان تۆمارى نیشتمانییان پێ دراوە.

ئومێد قادری کە بەڕێوەبەرى ئەم بەڕێوەبەرایەتییەیە باسى لەوە کرد کە ڕۆژى سێشەممە  لە کۆبوونەوەیەک کە لە نووسینگەی بەرپرسی گشتیی تۆماری وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی وڵات بەڕێوە چوو، ئەم ئاسەوارانە تۆمارى نیشتمانییان پێ درا:

ـ دوو قورئانی مێژوویی

ـ تاوتێکی مەفرەغی

ـ مۆرێکی وەک بۆریی

ـ چوار سەرکۆڵەکەی  سەردەمی ساسانی

شایەنى باسە بەم ئاسەوارانەوە، ئێستا پارێزگای کرماشان خاوەنى ٣١ تۆمارى نیشتمانییە لە بوارى ئاسەوارەکاندا.