Ana içeriğe atla

ئاڤاتودەى چۆنیەتى ئاودیوکردنى نەوتى کەرکوک ئاشکرا دەکات

ئاڤاتودەى چۆنیەتى ئاودیوکردنى نەوتى کەرکوک ئاشکرا دەکات
.
ناوی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ى‌ نه‌وتی كه‌ركووك ده‌دزن ئاشکرا بوون
posted onSeptember 24, 2018
noyorum

 

 له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بۆ دزینى نه‌وتی كه‌ركووك، وەک تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى لەلاى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئەو بوارە و چه‌ند ئه‌ندازیارێكی كۆمپانیای نه‌وتی باكور بەدواداچوونمان كرد و پاش دەستکەوتنى زانیاریی ته‌واو،‌ ده‌ر کەوت "نه‌وتی كه‌ركووك له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی میلیشیاكانی شێعه‌ و چه‌ند كه‌سێكی سەر بە پیلانەکەى 16ی ئۆكتۆبه‌ر" به‌كار ده‌هێنرێت و دەدزرێت!

 

زانیارییه‌كانی ئێمە ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وتی كه‌ركووك گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك كۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی "بریتش پترلیۆم" كه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا هه‌یه‌، بڕێكی كه‌می نه‌وتی كه‌ركووكی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ میلیشیاكان، ئه‌وان زۆرینه‌ی ڕه‌های نه‌وتی كه‌ركووك به‌ قاچاخ ده‌به‌ن، له‌م كاره‌یشدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نه‌وتی باكور فه‌رید جادر كه‌ عه‌ره‌بێكی شێعه‌ی خه‌ڵكی باشووره‌ و سه‌فا عه‌بدوڕه‌حمان یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بۆ كاروباری كارگێڕییه‌، به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و ئەو باڵەى یەکێتى نیشتمانى کە دەستیان لەڕووداوەکەى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ر هەبوو، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

به‌قاچاخبردنی نه‌وت بۆ ئێران، به‌ ئاگاداری لیوا مه‌عن ساعدی به‌ڕێوه‌به‌ری دژه‌تیرۆری كه‌ركووك و ڕێكخراوی به‌در كه‌ له‌لایه‌ن هادی عامری ـیه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ، به‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لاهوور  شێخ جه‌نگی به‌رپرسی دژه‌تیرۆری یه‌كێتى نیشتمانی، شه‌وان له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ نه‌وت به‌ قاچاخ ده‌گه‌یێنرێته شارى‌ سلێمانی، له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئێران ئاودیو ده‌كرێ.

 

ئه‌و نه‌وته‌ به‌ ناوی پاڵاوگه‌ی بازیانه‌وه‌ له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن لاهوور و ئاراسی برای و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د كه‌ له‌و بازرگانییه‌وه‌ تێوه‌گلاون، ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێ و ڕۆژانه‌یش به‌شێك له‌و تانكه‌رانه‌ له‌ نزیك "گوندی خاڵۆبازیانی" ده‌بینرێن و وه‌ك به‌رپرسانی كه‌ركووك زانیارییان هەیه، پرۆسه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی لاهوور شێخ جه‌نگی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ و ڕۆژانه‌یش سه‌دان تانكه‌ر نه‌وت به‌ قاچاخ له‌ كه‌ركووك ده‌برێنه‌ سلێمانی و له‌وێوه‌ بۆ ئێران ره‌وانه‌ ده‌كرێن.

 

وەک لە زانیارییەکانى ئاڤاتودەى پشتڕاست بووەتەوە، ئه‌و نه‌وته‌ی به‌ره‌و سلێمانی ده‌چێت به‌ناوی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بازیان و له‌وێوه‌ ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێ، لە ڕێگەى "دوو به‌ڵێنده‌ر له‌ سلێمانییه‌وه‌ به‌ تانكه‌ر بۆ باشماخ ده‌گوازرێتەوە کە ناویان هێمن و دانا ـیه‌".

نەوتى کەرکوک بە هۆى گرووپێک لە ئەنجامدەرانى کارەساتى ١٦ى ئۆکتۆبەر ئاودیوى ئێران دەکرێت

نەوتى کەرکوک بە هۆى گرووپێک لە ئەنجامدەرانى کارەساتى ١٦ى ئۆکتۆبەر ئاودیوى ئێران دەکرێت

 

 

 میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و یه‌كێتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ نێوان داقووق و شاره‌دێی تازه‌ پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك خاڵێكی پشكنینی هه‌یه‌ و تایبه‌ت بووه‌ به‌ پشكنینی تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌و سێ هێزه‌ی ناو بران، ڕێی قاچاخچێتی به‌و نه‌وته‌یان بۆ ڕێی كفری گواستووه‌ته‌وه‌ و له‌وێوه‌ به‌ره‌و خانه‌قین و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی مونزریه‌ و په‌روێزخان، ئاودیوی ئێران ده‌كرێ.

 

سەرچاوەیەکى تایبەتى ئاڤاتودەى باسى لەوەى کرد کە "ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تانكه‌ری نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانی حه‌مرینه‌وه‌ به‌ قاچاخ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پاشان ده‌برێنه‌ ئێران، چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئامرلی و خورماتوو سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری عێراق له‌ مانگی ئایاری رابردوودا زانیاری له‌باره‌ی گۆڕینی ڕێڕه‌وی تانكه‌ره‌ نه‌وته‌ قاچاخه‌كان پێ گه‌یشت، بڕیاریان دا بازگه‌كانی پۆلیسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا كه‌ له‌ پشتی بازگه‌ی شاره‌دێی تازه‌ بوون، بۆ دووڕیانی كفری به‌رانبه‌ر شاره‌دێی سلێمان به‌گ".

پاش ئەوەی ئاڤاتۆدەی کۆمەلێک زانیاری دەربارەی چالاکی عەسائێبی ئەهلی ئەحق لە سنووری خانەقین بڵاو کردەوە کە لەژێر ناوی داعش هەولی پاکتاوی نەتەوەیی خانەقین ئەیەن، دوینشەو گروپێکی چەکدار کە ژێر بە ژێر سەر بە عەسائێبن وبەناو داعش جولە دەکەن، لە نێوان خانەقین و جەلەولا لە لایەن فڕۆکەی هاوپەیمانانەوە کرانە ئامانج و هەشت کەسێیان لێ کوژرا.