Ana içeriğe atla

گرەیس ١ هەر لە جەبەل تارقە!

گرەیس ١ هەر لە جەبەل تارقە!
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2019
noyorum

لە کاتێکدا هەندێ لە هەواڵدەرەکانی کۆماری ئیسڵامی بانگەشەی ئازادکردنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە لە جەبەل تارق دەکەن، بەرپرسانی جەبەل تارق ئەم هەواڵەیان ڕەت کردەوە.

  جەلیل ئیسلامی جێگری کاروباری دەریایی دامەزراوەی بەندەرەکان بە هەواڵدەری ئیرنای گوتبوو کە بەڵگەگەلێک لە نێوان ئێران و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ بووە کە یارمەتی بە کۆتایی هێنان بە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە دەدا.

هەواڵدەری ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەمە ۲۲ی گەلاوێژ لە زمانی بەرپرسێکی باڵای جەبەل تارق، ئازادکردنی ئەم نەوتهەڵگرەی ڕەت کردەوە و گوتوویە بەرپرسانی جەبەل تارق تەنیا باسیان لە کەمکردنی کێشەکان و باشکردنی هەلومەرجەکە کردووە.