Ana içeriğe atla

گوایدۆ: مادۆرۆ دەیهەوێت پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە

گوایدۆ: مادۆرۆ دەیهەوێت پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە
AvaToday caption
posted onAugust 12, 2019
noyorum

سەرکۆماری کاتی ڤەنزوێلا، گوایدۆ ڕایگەیاند نیکۆلاس مادۆرۆ دەیهەوێ بە هەڵوەشانەوەی پێشوەختەی پەرلەمان، هەڵبژاردنێکی نوێی پەرلەمانی لەو وڵاتە بەڕیوە ببات.

ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، خوان گوایدۆ سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە گووتویەتی: ئەوڕۆ دووشەممە ٢١ گەلاوێژ ئەگەری دەرکرانی ئەو بڕیارە لە پەرلەمانى دامەزرێنەران هەیە و ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی دەستبەسەرکرانی زیاتری یاسادانەران.

گوایدیۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە هەژماری تویتەری خۆی گووتویەتی: ئەوان ئەوڕۆ پەرلەمان هەڵدەوەشێننەوە و بە شێوەی نایاسایی دەست بە هەڵبژاردنێکی نوێ دەکەن و تەنانەت هێرش دەکەنە سەر یاسا دانەران.  گوایدیۆ گووتویەتی ئەو کارە دەبێتە هۆی زیاتر بوونی کێشەکان.

ئاشکراکردنی ئەو هەوڵەی مادۆرۆ لە لایەن گوایدۆ لە کاتێکدایە پێشتر ڕاگەیەندرابوو هەتا ساڵی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتە بەڕێوە ناچێت. دەوڵەتی نۆروێژ ڕایگەیاندووە لەگەڵ دەسەڵاتی ڤەنزوێلا و دژبەرانی ئەو وڵاتە لە پێوەندی دایە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی سیاسی ئەو وڵاتە ببیندرێتەوە.

ئەو هەوڵانەی دەسەڵاتی مادۆرۆ لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژ لەمەو بەر بە ڕاگەیاندنی بڕیارێک دۆنالد ترامپ فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی دەوڵەتی ڤەنزوێلای لە ئەمریکا دەرکرد.