Ana içeriğe atla

ژاپۆن: ئێمە بەردەوام هاوپەیمانى ئەمریکاین

ژاپۆن: ئێمە بەردەوام هاوپەیمانى ئەمریکاین
AvaToday caption
وەزیرى بەرگرى ژاپۆن ئاشکراى نەکرد کە ئاخۆ وڵاتەکەى سەرباز دەنێرێت بۆ کەنداو یان نا؟!
posted onJuly 16, 2019
noyorum

"تاکشی ئیوایا" وەزیری بەرگری ژاپۆن ڕۆژی سێشەممە ٢٥ پووشپەڕ لە وڵامی پرسیاری هەواڵدەری ژاپۆنی "کیودو" باسى لەوە کرد کە هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ کەنداوی فارس و بە مەبەستی بەشداری لە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا لەو ناوچەدا نییە.

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری "کیودو"، "تاکشی ئیوایا" لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئاخۆ ئەمریکا گەڵاڵەی درووستکردنی ئەو هاوپەیمانییەی لەگەڵ ژاپۆن باس کردووە، گووتی: ئێمە بە شێوەی بەردەوام لەگەڵ ئەمریکاییەکان لە پەیوەندیداین، بەڵام نابێ باسی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانمان بکەین.

وەزیری بەرگری ژاپۆن لە درێژەی قسەکانیدا پێداگری لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ کەمکردنەوەی پشێوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە. دوای سەرهەڵدانی کێشەکانی کەنداوی فارس و هێرش بۆ سەر دوو نەوتهەڵگر لە نیزیک گەرووی هورموز لە مانگی حوزەیران، کە یەکیان هی وڵاتی ژاپۆن بوو، ئەمریکا گەڵاڵەیەکی بۆ درووستکردنی هاوپەیمانییەکی جیهانی بۆ پاراستنی هاتووچۆی ئازادانەی کەشتییەکان لە کەنداو خستەڕوو.

تاکشی ئیوایا ڕۆژی سێشەممە ٢٥ پووشپەڕ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: لە کاتی هێرشەکانی پێشوو تا ئێستا هیچ هێرشێکی نوێ ڕووی نەداوە و پێدەچێ هەڕەشەکانی سەر ژاپۆن کاتی بووبن.