ئەمرۆ دوو شەممە مەسروور بارزانی، ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیازکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد کە لە ١٩ وەزیر و ٣ وەزیرى هەرێم پێک دێن، بەڵام تا ئێستا ناوی وەزیری سامانە سرووشتییەکان رەوانەی پەرلەمان نەکراوە و ئەم پۆستەش لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕ دەکرێتەوە.
ئەمەی خوارەوە کۆی پێکهاتەی کابینەی پێشنیازکراوە:
١. مەسروور بارزانی ـ سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢. قوباد تاڵەبانی ـ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣. فەرسەت سۆفی ـ وەزیری داد
٤. شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵا ـ وەزیری کاروباری پێشمەرگە
٥. ڕێبەر ئەحمەد خالید ـ وەزیری ناوخۆ
٦. ئاوات جەناب نوری ساڵح ـ وەزیری دارایی و ئابووری
٧. د. سامان حسێن محەمەد بەرزنجی ـ وەزیری تەندروستی
٨. ئالان حەمە سعید ساڵح ـ وەزیری پەروەردە
٩. دانا عەبدولکەریم حمە ساڵح ـ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
١٠. ساسان عەونی ـ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
١١. د. ئارام محەمەد قادر ـ وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی
١٢. د. دارا ڕەشید مەحمود ـ وەزیری پلاندانان
١٣. کوێستان محمد عبداللە معروف ـ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
١٤. محمد سعید علی ـ وەزیری رۆشنبیری و لاوان
١٥. عبداللە محمود محمد سان احمد ـ وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان
١٦. بێگەرد دڵشاد شوکروڵا ـ وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
١٧. کەمال موسلیم سەعید قەرەنی ـ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
١٨. ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح ـ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
١٩. پشتیوان سادق عەبدوڵا ـ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
٢٠. کەمال محەمەد ساڵح خەلیل ـ وەزیری کارەبا
٢١. خالید سەلام سەعید ـ وەزیری هەرێم
٢٢. ئایدن مەعروف سەولیم ـ وەزیری هەرێم
٢٣. ڤالا فەرید ئیبراهیم ـ وەزیری هەرێم