ڕۆژێک پاش ئاشکرابوونى بەڵگە نهێنییەکانى تێوەگلانى سوپاى پاسداران لە بوومەلەرزەکانى کرماشان و ئەهواز، سوپا داواى لە فەیزوڵا ڕەنجبەر فەرماندارى کرماشان کردبوو کە لە تەلەفزیۆنى پارێزگا دەرکەوێت و لەبارەى بوومەلەرزەکانەوە قسە بکات.
ڕەنجبەر لە قسە بۆدانراوەکانیدا، ڕاستەوخۆ ددانى بەوەدا ناوە تا بانەمەڕى ساڵى ١٣٩٨، ئەو بوومەلەرزانەى کە لە پارێزگاى کرماشان ڕوودەدەن، هیچ کامیان ناگەنە ٧ پلەى ڕیختەرى.
بوومەلەرزەکانى کرماشان و ئەهواز لە ئەنجامى هەندێک پلان و پڕۆژەى کۆمارى ئیسلامین
ئەم زانیارییە دەرپەڕاندنەى ڕەنجبەر بووە هۆى ئەوەى کە خەڵکى کرماشان و بینەرانى گفتوگۆ تەلەفزیۆنییەکەى، دڵنیا ببنەوە لەوە کە پڕۆژەى نهێنى MSN ـى سوپا، هۆکارى بوومەلەرزە وێرانکەرەکانى ئەم پارێزگایەیە، چونکە لە ئەمریکا و وڵاتانى پێشکەوتووى دونیا بەتایبەت ژاپۆن و ئەڵمانیا، تا ئێستا هیچ کەس نەیتوانیوە بەم شێوەیە و بەم سادەییە پێشبینى بۆ بوومەلەرزە بکات و تەنانەت بەڵێنى ئەوە بدات کە بوومەلەرزەکان لە چ ئاست و پلەیەکن!!!
تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، بەم زووانە زانیارى زیاتر لە پشتى پەردەى بوومەلەرزەکانى پارێزگاى کرماشان و خوزستان بڵاو دەکاتەوە.