هاوکات لەگەڵ بانگهێشتی ئەو ژنەی لە ئاوایی ئەبیانە گۆرانی بۆ خەڵک گووتبو غولامحوسێن ئێژەیی جێگری یەکەمی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای ڕەخنە گرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای لە خەڵک کرد ویدیۆ لە بە گووتەی ناوبراو "بێ ئابڕووییەکان" هەڵگرنەوە و بینێرن بۆ دەزگای قەزایی.
ڕۆژی چوارشەممە ١ جۆزەردان، جێگری یەکەمی دەزگای قەزایی لە ڕێوڕەسمی ناساندنی سەرۆکانی نوێی دەزگای دادوەری پاریزگای هورموزگان بە ئاماژەدان بە، بە گووتەی ئەو "بێ ئابڕویی لە نێو کۆمەڵگە" داوای لە خەڵک کرد نەترسن لە ئەمری بە مەعروف و نەهی لە مونکەر و ویدیۆی ئەو کەسانە هەڵگرنەوە و بینێرن بۆ دەزگای قەزایی.
ئێژەیی کەڵک وەرگرتنی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سەرمایەگوزاری دووژمن زانی و گووتی دووژمن بەدوای پەرەدان بە بەڕەڵایی و بێ ئابڕوییە لە نێو کۆمەڵگەدا و لە ڕێگەی فێرکردنی کەسەکانی خۆیان دەیانهەوێ خەڵک هاندەن حیجاب فڕێدەن و سوننەتەکان بشکێنن و بەو شێوە بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن.
شایانی باسە ماوەی چەند ساڵێکە بزووتنەوەیەک دژ بە حیجابی زۆرەملی بە ناوی کچانی شەقامی ئینقلاب دەستیپێکردووە و لەو چوارچێوەدا ژنان بە فڕێدانی حیجاب دەژایەتی خۆیان لەگەڵ زۆرەملی بوونی ئەو دیاردە دەردەبڕن. ئەو هەڵوێسیە بوێرانەی ژنان کۆماری ئیسلامی تەنگەتاو کردووە و ناتوانێ پێش بە گەشەسەندنی بگرێت.