Ana içeriğe atla

ڕوودی جولیانی: گوشارەکان لەسەر ئێران زۆرتر بن خێراتر بەرەو ڕژیمێکی نوێ دەڕۆین

ڕوودی جولیانی: گوشارەکان لەسەر ئێران زۆرتر بن خێراتر بەرەو ڕژیمێکی نوێ دەڕۆین
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
noyorum

 

ڕوودی جولیانی، پارێزەری دۆنالد ترامپ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ یۆرۆنیوز بەرگری لە کارنامەی سەرکۆماری ئێستای ئەمریکا کرد و باراک ئۆبامای بە خراپترین سەرکۆماری ئەمریکا لە ماوەی تەمەنی خۆیدا ناوبرد. جولیانی بە یەکێک لە دژبەرانی تووندی بەرجام ناسراوە. بە گووتەی ئەو پاریزەرەی ترامپ هەرچی گوشارەکان لەسەر ئێران زیاتر بن ئەگەری هاتنە سەر کاری ڕژیمێکی نوێ زۆرترە.

 

سەبارەت بە باراک ئۆباما سەرکۆماری پێشووی ئەمریکا ڕوودی جولیانی گووتی: ئۆباما خراپترین سەرکۆمارێک بوو لە ماوەی ژیانم دیتم. دەبوو ترامپ هەموو شتێک دوای ئەو چاک بکاتەوە و ئەو کارەشی کرد. ئۆباما نەتەنیا لە بەڕێوەبەری نێوخۆیی ئەمریکا کارنامەیەکی جێگای قەبوڵی نەبوو تەنانەت ڕوو بە دەرەوەی ئەمریکاش وابوو.

لە ڕاستیدا لە ساڵانی ڕابردوودا سەرکۆمارێکی سەیروسەمەرەمان هەبوو کە ڕوانینی زۆر سەیری بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو. ئۆباما ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئێران کرد کە لە ماوەی ١٠ بۆ ١٤ ساڵ دەستی بە چەکی ناوەکی ڕابگات. بیرکردنەوە لەوەیکە ئەوان دەستیان بە چەکی ناوەکی ڕابگات قابیلی قەبووڵ نییە.

سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گووتی: بە بڕوای من بە شێوەیەکی بەرچاو ئێرانی پەراوێز خستووە و لە ڕووی ئابورییەوە ئێرانی تووشی شکەست کردووە. پێموایە باسی شەڕ لەگەڵ ئێران بۆیە هاتە پێش چوونکە هەڕەشەی جددی لە ئارادابوو. هەرچی گووشار لە سەر ئێران زۆرتر بێت خێراتر بەرەو ڕژیمێکی نوێ دەڕۆین کە لە بیری خەڵکدایە و تووندووتیژی دژی ژنان ڕادەگرێت.

جولیانی پێی وایە ترامپ دوای بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات کاری زۆر دژواری بۆ ئەنجام دان هەبوو. دۆخی ئابووری خراپ بوو، پرسی ئێران و کورەی باکور و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە چارەسەری هەبوو. پارێزەرەکەی ترامپ هەروەها گلەیی لەوە کردووە کە لە سەردەمی ئۆبامادا ڕووسیە توانیویەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پتر خۆی بەهێز بکات.

ڕوودی جولیانی بە جەخت کردنەوە لەوەی هەموو لایەک هاوڕان لەسەر ئەوەی ئێران گەورەترن پشتیوانی تیرۆریزمە گووتی: چۆن لەگەڵ وڵاتێک بازرگانی دەکەن کە ملیۆن کەسی وڵاتی خۆی کووشتووە. بۆچی بازرگانی لەگەڵ وڵاتێک دەکەن کە تێکەڵی ڕووداوەکانی عێراق بوو و دەستی کرد بە کووشتنی سەربازەکانی ئەمریکا. بۆ بازرگانی لەگەڵ وڵاتێک دەکەن کە ڕێز لە ژنان ناگرێت.

شارەوانی پێشووی نیۆیۆرک پێشوازی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئێران کرد کە دەڵێ: خەڵکی ئێران هەموو حەوتوویەک ناڕزایەتی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەردەبڕن. ڕاستی پرسەکە ئەوەیە کۆماری ئیسلامی حاڵەتێکی سەیر و مەترسیدارە. ئێران لە رێگەی دینی ئیسلامەوە چەق بەستوویی سیاسی درووست کردووە وەک نازیسم و کۆمۆنیزم.هەر لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیدا نووسیویەتی ئەمن خەڵکی ئێرانم دیوە لە پێناو پوڵ دا گورچیلەکانی خۆیان دەفرۆشن.

جولیانی سەبارەت بە ترامپ گووتی: ڕاستە جار جار تووڕە دەبێ بەڵام دەبێ ئەنجامەکە لە پێش چاو بێت. ئەمریکا هیچ کات تا ئەو ئاستە ئابووریەکەی باش نەبووە. ئەو دانوستانکارێکی بەهێزە و سەرویشکە بەلام ئەگەر هەست بکات درووست کار دەکەن دەتوانێ ببێ بە باشترین دۆستی ئێوە.