Ana içeriğe atla

پڕ بوونی تاڵاوی هورلعەزیم لە نێوان ڕاستی و درۆدا

پڕ بوونی تاڵاوی هورلعەزیم لە نێوان ڕاستی و درۆدا
AvaToday caption
posted onApril 14, 2019
noyorum

 

خەڵکی خوزستان دەڵێن تاڵاوی هورلعەزیم هەروا وشک و بێ ئاوە و وەزارەتی نەوت و پاریزگاری خوزستان بانگەشەی پڕ بوونی ٩٠ لەسەدی تاڵاوەکە دەکەن. دەسەڵاتدارن دوو بیرە نەوتییان پێ لە گیانی هەزارن کەس گرینگترە.

 

لە کاتێکدا ١٥٠ ئەندامی دەستەی زانستی زانستگای چەمران لە نامەیەکدا بۆ حەسەن ڕوحانی داوای لێدەکەن سەبارەت بە ڕێگریکردن لە چوونی ئاو بۆ نێو تاڵاوی هورلعەزیم بێتە دەنگ، بەڵام پارێزگاری ئەو شارە شایەتی دەدات کە هیچ گوشارێک لە لایەن وەزارەتی نەوتەوە نەخراوەتە سەر خەڵک بۆ ئەوەی ئاو نەچێتە نێو دامەزراوە نەوتییەکان.

لە کاتێکدا پارێزگاری ئەو شارە حاشا لەوە دەکات ڕێگری کرابێ لە چوونی ئاو بۆ ئەو تاڵاوە و دەوڵەت دەڵێ ٩٠%ى تاڵاوەکە پڕ بووەتەوە لە ئاو، خەڵکی خۆماڵى ئەو شارە قسەکانی بەرپرسانی دەوڵەت بە درۆ دەخەنەوە و ڤیدیۆی ناڕەزایەتی خەڵکی ئەهواز بەرامبەر ئاراستەنەکردنی لافاو بەرەو تاڵاوەکە بڵاو دەبێتەوە.

هورلعەزیم

کۆماری ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک دەیهەوێ خەڵک فریو بدات

ئەگەرچی خەڵکی خوزستان دامەزراوە نەوتییەکانی نێو ئەو تاڵاوە و ڕێگریکردن لە چوونی ئاو بۆ نێو تاڵاوەکە بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووباری کەرخە و هاتنی لافاو بۆ ناو شارەکان دەزانن بەڵام دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە ژێرئاوکەوتنی هورالعەزیم بانگەشەی خەڵک بەدرۆ دەخەنەوە.

لە بەرامبەردا خەڵکی نیشتەجێی دەوروبەری تاڵاوەکە دەڵێن تاڵاوی هورلعەزیم زۆر گەورەیە و بڵاوکردنەوەی دیمەنێک لە چوونە ناوی ئاو بۆ تاڵاوەکە بە مانای پڕبوونەوەی تەواوی قەبارەی تاڵاوەکە نییە.

شایانی باسە وشککردنی تاڵاوی هورلعەزیم لە لایەن کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکی درووستبوونی خۆڵبارینەکانی ئەو ناوچەیەیە کە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی کوشندەی وەک شێرپەنجەیە.