Ana içeriğe atla

پارێزەرەکەی ڕامین: لە سێدارەدانی ڕامین لە ئانوساتدایە!

پارێزەرەکەی ڕامین: لە سێدارەدانی ڕامین لە ئانوساتدایە!
دۆخى تەندرووستى ڕامین زۆر خراپە!
زانیارى دۆخى ڕامین حوسەین پەناهى لە زمانى پارێزەرەکەی کە ئاڤاتودەى گفتوگۆى لەگەڵ کردووە
posted onJuly 3, 2018
noyorum

 

ماوەی سێ مانگ و نیو دەبێ کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانى بەسەر ڕامین حوسێن پەناهیدا سەپاندوووە.

چالاکێکی سیاسی کە بە تاوانی شەڕکردن لەگەڵ خودا لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٦ بە برینداری دەستبەسەر کرا و دوای ٧ مانگ ڕاگرتن لە زیندانى ئیتلاعات ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ساری سنە کرا. ٢٥ی مانگی بەفرانبار سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێ و ئەو حوکمە لە ٢٢ی خاکەلیوە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی پەسەند دەکرێت.

زانیارییەکان باس لە خراپبوونی دۆخی تەندروستی رامین دەکەن و پارێزەری ناوبراویش لە نامەیەکدا کە بڵاوی کردووەتەوە دەڵێ "گیانی ڕامین لە مەترسیدایە و هەر ئانوسات ئەگەری لەسێدارەدانی هەیە".

بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی هەنووکەیی ژیانی ڕامین، ئاڤاتودی پەیوەندی بە حوسێن ئەحمەدی نیاز ـى پاریزەری رامین کرد و ئەویش ئاوا وەڵای ئاڤاتودی دایەوە:

"ئێمە زۆر نیگەرانی ئەوەین حوکمی ڕامین جێبەجی بکرێت. کۆمەڵێک کەس کە دەیانهەوێ کوردستان نائەمن بێت لە پشتی پرسى ڕامینەوەن و هەموو هەوڵیان ئەوەیە ڕامین لەسێدارە بدرێت".

پارێزەری ناوبراو دەڵێ "دوکتور چاوی بە ڕامین کەوتووە و ڕامین بە ئازارى گورچیلەکانیەوە دەناڵێنێت،  هەروەها لەبەر ئیلتیهابکردنى برینەکانی ئازارەکەى هێندەى تر بووە،  بەڵام ئەوەی زۆر ئێمەی نیگەران کردووە ئەوەیە کە دەسەڵات بە هیوایە حوکمەکەی جێبەجی بکات".

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو پاریزەرە بە ئاڤاتودەى گوت: ئەگەر بەڕێوبەرانی کۆماری ئیسلامی باوەڕیان بە ئەقڵانیەت بێت نابێ رامین لەسێدارە بدەن و دەشڵێ بۆخۆم بە بەرپرسانم گووتوە کە کوشتنی رامین دەبێتە هۆی نەفرەت و توڕەیی خەڵک.

ئەحمەدی نیاز لە کۆتاییدا بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت "بەرپرسان پێیان وایە دەسەڵات لەو ڕیگایەوە بە قەولی خۆیان دەڵێن بە هیوان چاوێک لە بنەماڵەی ڕامین سوور بکەنەوە و ئەوە زۆر کارێکی خراپە و بە داخەوە دەسەڵات مل نادات بە خواستی خەڵک

و داواکارییەکانى کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەڵوەشاندنەوەى ئەو حوکمە"!