کۆمارى ئیسلامى کە گەمارۆ توندەکانى ئەمریکاى لەسەرە و بەمەیش ئابوورییەکەى بەرەو مایەپووچى چووە، ئەو خاڵە سنوورییانە دەکاتەوە کە پێشتر و بەدەستى ئەنقەست نەیدەکردنەوە.
خاڵى سنوورى شۆشمێ کە لە نێوان ڕۆژهەڵاتى کوردستان و هەرێمى کوردستانە، لەمێژە لە لایەن هەرێمى کوردستانەوە ئامادەکارى بۆ دەکرێت بۆ ئەوەى بکرێتە خاڵێکى نێودەوڵەتى و بکرێتەوە، بەڵام کۆمارى ئیسلامى لەبەر نەبووژاندنەوەى هەرێمى کوردستان و گوێپێنەدان بەم هەرێمە کوردییە، ئەم داواکارییەى حکومەتى هەرێمى پشتگوێ و خاڵە سنوورییەکەى نەدەکردەوە.
بەڵام پاش پاڵەپەستۆ گەورەکانى سەرى لە ڕووى ئابوورییەوە، ئێستا بە ناچارى خوازیارى کردنەوەى چوار خاڵى سنوورییە له پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و هەر لەم چوارچێوەیەدا بڕیار وایە ١٥ی ئەم مانگە خاڵى سنووری شۆشمێ بکرێتەوە.
لە هەرێمى کوردستانیشەوە، نوێنهری ١٢ وهزارهتی حكومهتی عێراق و هەرێم لە پارێزگاى سلێمانی کۆ بوونەوە بۆ ئەوەى ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی بهنێودەوڵەتیکردنی هەریەک لە خاڵە سنوورییەکانى شۆشمێ و پشتە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و کێلێ و سەیرانبەن لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئامادە بکەن.