Ana içeriğe atla

بۆ یەکەم جار ژنە ڕەشپێستێک بووە سەرۆکی شارەوانی

بۆ یەکەم جار ژنە ڕەشپێستێک بووە سەرۆکی شارەوانی
AvaToday caption
posted onApril 3, 2019
noyorum

 

لۆری لایتفووت کە تازە هاتۆتە نێو سیاسەتەوە، بووە یەکەم ژنی ڕەشپێستی سەرۆکی شارەوانی شیکاگۆ. لایتفووت داواکاری گشتی پێشوی حکومەت، هەرگیز بۆ پۆستێکی گشتی هەڵنەبژێردرابوو توانی سەرکەوتن بەسەر سەرۆکی دەستەی ناوچەی کووک و ئەندامی لەمێژینەی ئەنجومەنی شارەوانی تۆنی پریکوینکڵ بە دەست بهێنێت لە کاتێکدا دەنگدەرانی سەرانسەری شارەکە پشتیوانیان لێکرد.

ئامارەکان نیشان دەدەن لایتفووتی تەمەن 56 ساڵان لە هەر پەنجا ناوچەکەی شارەکەدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. لایتفووت مێژووشی تۆمار کرد بەوەی بوو بە یەکەم ژنی ڕەشپێست و یەکەم کەسی کە بە کراوەیی هاوڕەگەزبازبێت ببێت بە سەرۆکی شارەوانی شیکاگۆ. لە 20 ی مانگی 5 دا کاتێک لایتفووت سوێندی یاسایی دەخوات شاری شیکاگۆش دەبێت بە گەورەترین شار لە مێژووی ئەمەریکادا کە ژنێکی ڕەشپێست سەرۆکی شارەوانی بێت. ئەوەش بەشداری هاوبەش دەبێت لەگەڵ 7 ژنی تری ڕەشپێست لە کە ئێستادا سەرۆکی شارەوانی شارە سەرەکییەکانی تری ئەمەریکان لە ناویاندا ئەتلانتا، نیو ئۆرلەین.