Ana içeriğe atla

تاڵەبانی ئەفغانستان: وتووێژەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەروەپێش چوونە

تاڵەبانی ئەفغانستان: وتووێژەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەروەپێش چوونە
AvaToday caption
شەشەمین خوولی وتووێژەکانی تاڵەبان لەگەڵ ئەمریکا لە دوو حەوتووی ڕابڕدووە لە دۆحەی قەتەر دەستی پێ کردووە
posted onMarch 4, 2019
noyorum


بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی ١٧ ساڵەی ئەفغانستان ئەمریکا لە کردەوەیەکی تەواو جیاوازدا لە هاوینی ئەو ساڵەوە دەستی کردە دانووسانێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاڵیبان.

 

خوولی شەشەمی ئەو وتووێژانە دووشەممەی ڕابڕدوو لە پایتەختی قەتەر دەستی پێ کرد و دوای دوو ڕۆژ وەستان لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێ کرایەوە. هەواڵدەری ئاڵمان ڕۆژی دووشەممە ١٣ ڕەشەممە لە زمان گرووپی تاڵبان ڕایگەیاند وتووێژەکانیان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە و بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە تاڵیبان لە ڕاگەیێنراوێکدا کە یەکشەممە بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرای کردووە "دانوسانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش دەچن".

ئێستا چەقی دانوسانەکان لەسەر چوونە دەری هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغاستان خوول دەخواتەوە و هاوکات ئەمریکا گەڵاڵەی بردنەدەری هێزەکانی لە ئەفغانستان لەبەر دەستە. لە لایەکی دیکە ئەمریکا داوای گەرەنتی ئەوە لە گرووپی تاڵیبان دەکات کە دوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان، کابول نەبێتە مەکۆی هێزە تیرۆریستییەکان و هەروەها داوای ئاگربەستی ئەو گرووپە و هێزەکانی دەوڵەتی ئەفغانستان دەکات.

بە پێی زانیارییەکان، لە خولی نوێی دانوسانەکاندا بۆ یەکەم جار مەلا عەبدوالغەنی برادەر کەسی دووەم و جێگری سەرۆکی تاڵیبان بەشدارە. شایانی باسە تاڵیبان دانوسانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان ڕەت دەکاتەوە و هاوکات ئەم گەڕی دانیشتنەکان ناڕەزایەتی تووندی سیاستوانان، چالاکانی مەدەنی و بە تایبەت چالاکانی مافی ژنانی لە ئەفغانستان لێکەوتووەتەوە.

تاڵەبانی ئەفغانستان