Ana içeriğe atla

ورمێ: بانگهێشتکردنی مامۆستایانی ئایینی کورد بۆ ئیتلاعات

ورمێ
posted onMarch 3, 2025
noyorum

لەسەر دەسپێکی مانگی رەمەزان ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە ناوچەکانی سۆمای برادۆست، تەرگەوەڕ، مەرگەوەڕ و ئەنزەلی سەر بە ورمێ، بانگ کراونەتە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران.

ئەو مامۆستایانە رۆژی شەممەی رێکەوتی ١١ی رەشەمەی ١٤٠٣یان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیاندبوو، کە ئەمە دژ بە راگەیاندراوی فەرمی حکومەتی ئێران بووە.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ڕێکخراوی هانا، مامۆستاکان ئاگادارکراونەتەوە لە رۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە بنکەی ئیتلاعات ئامادەبن.

هێشتا زانیاری زیاتر لەبارەی هۆکاری بانگهێشتەکە و ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە مامۆستایان بخرێتە ڕوو، بەردەست نییە. بانگهێشتکردنی مامۆستایانی ئایینی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە نیگەرانی خستۆتەوە لەبارەی ئازادیی ئایینی و فەرهەنگی لە ناوچەکە.