Ana içeriğe atla

لە رۆژئاوای کوردستان نوێنەری مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆبوونەوە

مەزڵووم عەبدی
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و د.عەبدولحەمید دەربەندی
posted onJanuary 13, 2025
noyorum

نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە و لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەتەوە.

رۆژی 13-01-2025 د.عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعود بارزانی لە حەسەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەتەوە و بەپێی راپۆرتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵووم عەبدی جەختی کردووەتەوە کە قۆناخی ئێستا پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هەموو لایەنە کوردییەکان هەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دەستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.

لە كۆبوونەوەكەدا د.عەبدولحەمید دەربەندی، پەیامی مەسعود بارزانی گەیاندووەتە مەزڵووم عەبدی، کە لەودا باسی لە گرنگیی هاوكاریی لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە دۆخی ئێستادا کردووە.

سەردانی نوێنەری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت وەک قۆناغێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان بۆ لێک نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکان لە قەڵەم بدرێت، کە ناکۆکی نێوانیان لە قۆناغی راگوزەری سوریادا دەیتوانی کاریگەریی خراپ لەسەر هەڵوێستی کورد لە دیمەشق و پاراستنی دەسکەوتەکانی کورد دابنێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پاڵپشتیکاری  ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد - ئەنەکەسە دێتە ئەژمار، کە لە ساڵانی رابردوودا لەگەڵ پەیەدە ناکۆکییان هەبووە.