Ana içeriğe atla

لانی کەم ٣٠ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی ئاگۆستدا لەسێدارە دراون

لانی کەم ٣٠ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی ئاگۆستدا لەسێدارە دراون
جێبەجێکرانی سزای سێدارەی لانی کەم ٩٤ بەندکراو لە سەرانسەری بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٤
posted onSeptember 2, 2024
noyorum

بەپێی ئاماری ناوەندی دەیتای ئاڤاتودەی، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم سزای سێدارەی ٩٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێ کراوە.

ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی جولای کە ٥٥ بەندکراو لەسێدارە درابوون، ٣٩ حاڵەت واتا ٧١ لەسەدی زیادی کردووە.

جێگای ئاماژەیه ٣٠ لەسەدی بەندکراوانی لەسێدارەدراو لەو مانگەدا هاووڵاتییانی کورد بوون.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ئاڤاتودەی، لەو ماوەیەدا لانی کەم سزای سێدارەی ٩٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە كە ناسنامەی ٧٧ بەندکراو بە تەواوی ئاشکرا کراوه.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی مانگی ئاگۆست لانی کەم سزای سێدارەی ٢٠ بەندکراوی کورد کە بەرانبەرە لەگەڵ ٢٩ لەسەدی کۆی حاڵەتی لەسێدارەدرانەکان جێبەجێ کراوە، سزای سێدارەی ١٢ بەندکراوی تورک، ٩ بەندکراوی بەلووچ لەو مانگەدا لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

هەروەها لانی کەم ١٤ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان و یەک هاووڵاتیی خەڵکی شاری کەرکووک لەسێدارە دراون.