ئەمڕۆ پێنجشەممە پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە شارى ئامەد و لە مەراسیمێکى گەورەى جەماوەریدا، بەربژێرەکانى خۆى بۆ ١٢ شارى باکوورى کوردستان لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیە ناساند.
هه‌ده‌په کە له هۆڵی كۆنفڕانسه‌كانی ئایاز ئه‌له‌گانجه‌ی په‌یاسی ئامه‌د مەراسیمەکەى بەڕێوە برد، بە چوار زمان بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و بە هەمووانى گوتى "هی ئێمه‌یه". هەڵبژاردنەى شارەوانییەکانى تورکیا کە لە ڕێکەوتى ٣١/٣/٢٠١٩ بەڕێوە دەچێت واتە ١٢ ڕۆژ دواى نەورۆز، تیایدا هەدەپە لەگەڵ حەوت لایەنی دیکە هاوپەیمانییان پێک هێناوە کە بریتین لە:
ـ پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)
ـ بزووتنەوەی ئازادی
ـ پارتی کۆمیونیستی کوردستا
ـ پارتی دیموکراتی کوردستان ـ تورکیا
ـ پلاتفۆرمی دیموکراتی کوردستان
ـ پارتی هەرێمە دیموکراتەکان
ـ پارتی مرۆڤ و ئازادی
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێری دیموکراتی کورد
ئامانجیش لە دروستکردنى ئەم هاوپەیمانیەتییە لە لایەن هەدەپەوە بۆ "دروستکردنی یەکێتییەکی گشتگیرى کوردە بەرامبەر گوشارەکانی دەسەڵاتی تورکیا" گەڕێنراوەتەوە.
لە مەراسیمى ئەوڕۆى هەدەپە لە ئامەد پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکى گشتى هەدەپە لە وتارێکدا گوتى "هەر کەسێک بەرخۆدان بکات، دەگاتە ئامانج. ئێمە سەردەکەوین".
بۆڵدان، سڵاویشى بۆ له‌یلا گیوڤه‌ن نارد كه ٧٨ ڕۆژە له زیندانی ئامه‌د مانی له خواردن گرتووه و گوتی: «لێره به‌ڵێن ده‌ده‌ین پێكه‌وه سه‌ربكه‌وین. ئه‌و ئاڵایه‌ی كه له‌یلا گیوڤه‌ن هه‌ڵی داوه ئاڵای هه‌موومانه. داواكاریی ئه‌و داواكاریی ئێمه‌یه. به‌ڵێنی ئه‌و به‌ڵێنی ئێمه‌یه". ئەم هاوسەرۆکەى هەدەپە گوتیشى هەر شاره‌وانییەک کە به‌ده‌ستی بهێنین، دەبێتە شاره‌وانیی گه‌ل و له لایه‌ن گه‌له‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و "ئێمه دەبینین کە له‌و ڕۆژە‌وه‌ی بە بێ هەڵبژاردن و لە سەرەوە دەسەڵات دراوەتە کەسانێک بۆ بەڕێوەبەردنى کوردستان (قەیووم)، ڕۆژ نییە سووکایەتى بە به‌ها و باوه‌ڕییه‌كانی گه‌لی كورد نە‌كرێت و باوه‌ڕ و ناسنامه‌یان پێشێل و یاری به ئیراده‌ی گه‌ل نەکرێت. گه‌له‌كه‌مان پێداگره له‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا وه‌ڵامی ئاكه‌په دەداتەوە، چونكه ده‌زانن ده‌ستیان به فرتوفێڵ كردووه. ناوی ده‌نگده‌ران ده‌سڕنه‌وه و له شوێنی ئه‌وان ناوی ساخته داده‌نێن، به‌ڵام ده‌بێ ئاكه‌په بزانێت گه‌لی كورد ڕێگه‌یان پێ نادات. ئه‌گه‌ر ئاكه‌په سندووقى دەنگدان ببه‌نه ئاسمان و كۆشكەکەیان، گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نداره‌تی ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆی ده‌كات".
دواتریش سەزایی تەمەلى هاوسەرۆکى گشتى هەدەپەش وتارێکى خوێندەوە و گوتى "هەر کەسێک ڕۆحى ئێستا نەخوێنێتەوە دەچێتە زبڵدانەوە و هەر کەسێک بە پێچەوانەى شەپۆلەکانى ئاو مەلە بکات، دەکەونە نێو زنارەوە، ڕێککەوتنى ئەکەپە و مەهەپەش لە ٣١ ى ئادار (١٢ى نەورۆز) دەچێتە زبڵدانى مێژووەوە".
ته‌مه‌لیش لە گوته‌كه‌یدا سڵاوی له مانگرتووانى نێو زیندانەکان کرد و گوتى "ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی به‌سه‌ر ئیمراڵیدا سه‌پێنراوه، له توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست هەلەکانى ئاشتی له‌نێو ده‌بات. هه‌ڵه‌یه مرۆڤ گۆشه‌گیریی ئیمراڵی وه‌ك سیاسه‌تێكی ئاسایی پاڵەپەستۆى ده‌وڵه‌ت سەیر بکات. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له به‌رخودانی به‌هاداری له‌یلا گوڤه‌ن تێبگات، گرینگه ئه‌م هه‌ڵه مێژووییه نه‌كات. ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی له ئارادایه بۆ له‌ناوبردنی ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و توركیا سه‌پێنراوه".
ته‌مه‌لی باسى ئەوەشى کرد کە ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ گه‌لانی توركیا گه‌لپرسیی دیموكراتیکه و لە ڕۆژى هەڵبژاردندا لێپێچینه‌وه له قه‌یوومه‌كان و هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ده‌كەین و هه‌ده‌په له ڕۆژاوای توركیاش پارتییه‌كی دیاره و. ڕاپرسییه‌كان ده‌بینین، له هه‌موو شوێنێك هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان له ئاستی یه‌كتردان. ده‌نگی كاندیده‌كانی ئاكه‌په و جه‌هه‌په له ئه‌نقه‌ره و ئیستا‌نبوڵ وه‌ك یه‌كن. ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات هه‌ده‌په‌یه. گه‌له‌كه‌مان له‌م كاته مێژووییه‌دا ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و گورزی گه‌وره له هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په و فاشیزم ده‌وەشێنێت".
شایەنى باسە هەدەپە دکتۆر سەلچوک میرزاکلی و هولیا ئالوکمەن ـى وەک بەربژێری هەدەپە بۆ هاوسەرۆکانی شارەوانى ئامەد دیارى کردووە کە دکتۆر سەلچوک یەکێکە لە پزیشکە ناسراوەکانى ئامەد و هەدەپە پێى وایە بە بەربژێرکردنى ئەم پزیشکە ئامەد جارێکی دیکە ناسنامەی کوردی بۆ دەگەڕێنرێتەوە و لە دەستى تورکان دەردەهێنرێت.