Ana içeriğe atla

ئاشکرابوونى پەیوەندیى سوپاى تیرۆریستى پاسداران و ماهان

افشای ارتباط عجیب تروریست‌های سپاه با هواپیمایی ماهان
posted onNovember 21, 2021
noyorum

گرووپى "هۆشیارانى نیشتمانى ـ هوشیاران وطن" کە ڕۆژى یەکشەممە ٣٠ى گەڵاڕێزانى ١٤٠٠ى هەتاوى، هێرشى سایبرییان کردە سەر سیستەمى فڕۆکەوانى ماهان، زانیاریگەلێکیان سەبارەت بە پەیوەندى نێوان سوپاى پاسداران و کۆمپانیاى فڕۆکەوانیى ماهان، بڵاو کردەوە.

ئەم لەقاودانە کە لە کەناڵى تلێگرامى "هۆشیارانى نیشتمانى ـ هوشیاران وطن" بڵاو بووەتەوە، تیایدا هاتووە:

کۆمپانیاى فڕۆکەوانى ماهان چەندین ساڵە هاوکار و هاودەستى هێزە تیرۆریستییەکانى قودسى پاسدارانە و هەرچەندە تا ئێستا وردەکارى ئەم هاوکارییە ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئێستا و پاش دەستکەوتنى کۆمەڵە بەڵگەیەک لە سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراوەوە کە لە بەرژەوەندى خەڵکە، کاتى ئاشکراکردنى ئەم بەڵگانە هاتووە و هەروەها سەرچاوەکە پێشنیارى کردووە کە بۆ تێگەیشتنى باشتر لە ڕەهەند و لایەنەکانى ئەم هاوکارییەى ماهان و سوپاى قودس، تۆڕى نێوخۆیی ماهان هاک دەکەین و لە نێویشیدا دەست بە کونجکۆڵى دەکەین تا بەڵکو بەڵگە و ئارگۆمێنتێکى باشتر و جێگەى سەرنج بەدەست بهێنێن.

ئەوەى کە لەم نووسینە و لە نووسینەکانى دواتر دەیخوێننەوە، لەقاودان و ئاشکراکردنى زانیارییەکى هەستیارە کە لە تۆڕى نێوخۆیی و سیستەمى ماهان دەرهێنراوە، بەتایبەت بەڵگە و نامە و ئیمەیل و ڕاپۆرتگەلێکى نێوخۆیی کە پشتبەستن بەم زانیارییە نهێنییانە و زانیاریگەلى دیکە، پەیوەندییە گەرموگوڕەکانى کۆمپانیاى فڕۆکەوانى ماهان و سوپاى تیرۆریستى قودس ئاشکرا دەبێت و لەم ڕێگەیەشەوە دەستمان بە حەقیقەتێک گەیشت کە کەسانى بەرپرس و باڵاى ئەم کۆمپانیایە ئێستاشى لەگەڵدا بێت بۆ شاردنەوەى ئەم پەیوەندییە، هەموو هەوڵێکى خۆیان دەخەنە گەڕ و کارى جددییان لەسەر کردووە.

لە کاتى تاوتوێکردنى ناوى گەشتیارەکانى نێو سیستەمى ماهان کە هەمووى پارێزراوە و بەردەوامیش نوێ بووەتەوە، تێگەیشتین کە ناوێکى زۆر دووبارە بووەتەوە ئەویش ناوى "همرە همرە" و هەندێک جاریش "همراە همراە"یە.  لە نێوان ساڵى ١٣٩٦ تا ئێستا، "آقای همره همره" نزیکەى ٧٠٠٠٠ جار لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى خومەینی تاران(IKA ) گەشت کراوە بۆ دیمەشق (DAM) و لەهەمووشى سەیرتر لە هەندێک شوێن سەدان کەس بە هەمان ناو و بە هەمان گەشت، گەشتیان کردووە و بلیتى هەموو گەشتەکانى "آقای همره"یش، لە لایەن ئاژانسێکى گەشتیاریى ئێرانییەوە بە ناوى "یوتاب گشت" گیراوە و کڕدراوە.

ئەمەش گوماناوى دەردەکەوت، چونکە ئێستا بە هۆکارى ئەمنى و بە مەبەستى بەرگرتن لە هێرشى تیرۆریستى، کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان ناچارن زانیارى گەشتیارەکانیان کۆ بکەنەوە و بە وردى تۆمارى بکەن، تەنانەت زۆر جاران کەسانێک بە هۆى هەڵەیەکى سادەى ڕێنووسییەوە لە گەشتەکەیان بەجێ ماون و ڕێگەیان نەدراوە سوارى فڕۆکە بن.

 

لە تێڕوانینى یەکەمدا، "یوتاب گشت"ـى تاران وەک ئاژانسى گەشتیارى ئاسایی دەردەکەوێت، بەڵام بە بەدواداچوونێکى زیاترى زانیارییەکان کە لە تۆڕى ماهانەوە وەرمان گرتووە، تێگەیشتین کە "یوتاب گشت" بە شێوەیەکى بەردەوام لە لایەن کۆمپانیایەکەوە بە ناوى "همرە"، "همراه" یا "همراە سیر" خەریکى گواستنەوەى پارەى کاش بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، نامەگەلێک دۆزراوەتەوە کە لەسەریان "یوتاب گشت" هاتووە کە ڕوو لە کەسى سێیەمە بە ناوى "شرکت همرە"، وا دەردەکەوێت کە "شرکت همرە" نزیکە لە ئاژانسى گەشتیارى "یوتاب گشت".

پەیووەندیى کۆمپانیاى "همرە" لەگەڵ "کۆمپانیاى فڕۆکەوانى ماهان"ـیش واپێدەچێت هێندە نزیک بێت کە کۆمپانیاى "همرە" ڕێگەپێدراوە کە ژمارەیەکى زۆر بلیت بە ناوى "همرە همرە" بۆ گەشتیارێکى نەناسراو بکڕێت بێ ئەوەى فڕۆکەوانى ماهان ئاگاى لە ناسنامەى حەقیقى گەشتیارەکان بێت.

بەدەر لەمە ئاخۆ دەتوانین بگەینە ئەو ئەنجامەى کە کۆمپانیاى "همرە"، کۆمپانیایەکى تەواو بڕواپێکراو و تایبەتە، دەنا ئەوەى کە فڕۆکەوانى ماهان کە ئەندامى یاتایە و ڕێگەپێدانى تەواوى داوەتە ئەم کۆمپانیایە بۆ دەستپێڕاگەیشتنى ڕاستەوخۆی سیستەمە هەستیارەکانى فڕۆکەخانەیی، چ پاساوێکى دیکە دەبێت هەبێ؟

سەیرى ئەم حیکایەتە لەوەدایە کە لە ئەنتەرنێتیش هیچ ئاسەوارێک لە کۆمپانیایەک بە ناوى "همرە" نادۆزرێتەوە، ئەویش پاش گەڕانێک بە هەموو جۆرە ناوێکى "همرە، همراە، همراە سیر و ..." کە لە نێو بەڵگە نێوخۆییەکانى ماهان بەرچاو دەکەوێت. کەوایە پرسیارەکە لێرەدایە، ئەم کۆمپانیاى "همرە" چییە و بۆچى لە ماوەى چوار ساڵ هەزاران بلیتى بۆ کەسانى نەناسراو کڕیوە؟

ئەم پرسیارەش ئێمەى وا لێ کرد تا بە دواى سەرەداوى "کۆمپانیاى همرە" بکەوین لە نێو تۆڕ و سیستەمى فڕۆکەوانى ماهان. بە گشتى وا پێدەچێت کارکەرانى ماهان زۆر بە کەمى ئاماژەیان بەم مووشتەرییە گرنگە دابێ و ناویان نەبردووە، بەڵام لە چەندین شوێنى زانیارییە بەدەستکەوتووەکان لە نووسراوەکانى نێوان کارکەرانى ماهان کە زانیارییان لەسەر ناسنامەى ڕاستەقینەى کۆمپانیاى "همرە" هەیە، سەرەداوى دیکە ئاشکرا بوون.

دواى لێکۆڵینەوە، فایلگەلێک دۆزرانەوە کە تیایاندا "کۆمپانیاى همرە" وەک "صنایع دفاع" ناوى براوە کە ئەمەش گومانەکان لەمەڕ دەستهەبوونى سوپاى پاسداران لەم بابەتە بەهێزتر دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەڵگەیەکى دیکە کە دەستهەبوونى سوپاى پاسداران لە کۆمپانیاى "همرە" پشتڕاست دەکاتەوە، نامەیەکە بۆ "کاک گوڵپەرەست بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى همرە سیر ـ آقای گلپرست مدیر عامل شرکت همراه سیر" و لە شوێنێکى دیکەى تۆڕەکە، لە ڕاپۆرتێکى نێوخۆییدا، "آقای گلپرست" بە پڵەى سەربازیی "سەردار" ناو براوە.

ناوى ئەم پلەدارە سەربازییە، سەرەداوێکى دیکە بوو کە ئێمەى لە حەقیقەتى "کۆمپانیاى همرە" نزیکتر کردەوە، چونکە بە گەڕانێکى سادە لە ئەنتەرنێت توانیمان "آقاى گلپرست" وەک سوپاییەکى پێشوو بدۆزینەوە کە ئێستا ناوەکەى وەک خاوەنى کۆمپانیاى فڕۆکەوانى "فارس ایر قشم" لە لایەن ڕێکخراوى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانەوە تۆمار کراوە. "فارس ایر قشم" وەک کۆمپانیایەکى بن دەستى هێزەکانى قودسى سوپاى پاسداران نێوى ڕۆیشتووە کە سوپاى قودس بۆ گواستنەوەى چەک و چۆڵى سەربازى لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بەکارى دەهێنێت.

سەرەنجدان بەمە ئاشکرایە کە کۆمپانیاى "همرە" لە ڕاستیدا کۆمپانیایەکى دیکەى بن دەستى سوپاى قودسى پاسدارانە کە بۆ گواستنەوەى کەلوپەل و کەسانى سەربازى لە چوارچێوەى مەدەنى بەکار دەبرێت.

وەک ئاشکرایە، ستانداردگەلێکى ئەمنیی فڕۆکەوانى ماهان، بەدوورە لە ستانداردە دیار و دانراوە ئەمنییە جیهانییەکان. ئەوەى تا ئێرە ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەیە کە ماهان، چالاکییە هاوبەشەکانى خۆى لەگەڵ سوپاى قودس، لە ژێر ناوى "همرە" تۆمار و شاردووەتەوە و ئەوەش دەزانین کە بەرپرسیاریەتیی بەڕێوەبردن و هەماهەنگى ئەم پەیوەندییە بازرگانییە لە ئەستۆى "سەردار گوڵپەرەست"ـە.

بەڵام هەندێک شوێن و خانەى ئەم پازێڵە دیار نییە: وەک ئەوەى کە "هێزى قودس لەم گەشتانە چ شتێکى ئاڵوگۆڕ پ کردووە و چەندە بووە و بۆ کوێى بردووە؟ هێشتا ئەمە نازانین کە کێ و یا چ کەسانێک دەستیان لەم ئۆپەراسیۆنە هەبووە؟"

ئەم پرسیارانە بەدواداچوونەکانى ئێمەى فۆرموولە و ئاراستە کردووە کە لە ئایندەیەکى نزیک، زانیارى شۆکاوى و سەرنجڕاکێش و تایبەت دەخەنە خزمەت بەشداربووانمانەوە.

 

لەگەڵ ئاواتوودەى بن هەمیشە....

افشای ارتباط تروریست‌های سپاه با هواپیمایی ماهان!

افشای ارتباط تروریست‌های سپاه با هواپیمایی ماهان!