Ana içeriğe atla

گاردیەن: ناوەندى زانیارى هێزە ئاسمانییەکانى بەریتانیا دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنى گەورە تیرۆریست قاسم سولەیمانى

گاردیەن: ناوەندى زانیارى هێزە ئاسمانییەکانى بەریتانیا دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنى گەورە تیرۆریست قاسم سولەیمانى
AvaToday caption
posted onOctober 4, 2021
noyorum

ڕۆژنامەى گاردیەن ئاگرى کرد کە ئەگەرى هەیە بنکەى زانیارى هێزە ئاسمانییەکانى بەریتانیا دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنى گەورە تیرۆریست قاسم سولەیمانى و ئەم بنکەیەش سەر بە ئاژانسى ئاسایشى نیشتمانى بەریتانیایە کە تیایدا ٦٠٠ ئەمریکى و ٥٠٠ بەریتانى کار دەکەن. بە پێى ڕاپۆرتى ئەم ڕۆژنامەیە، بەرپرسە بەریتانییەکان خۆیان بواردووە لە هەموو جۆرە لێدوانێک لەم بارەوە.

 

گاردیەن گوتوویەتى کە ئەو ناوەندى زانیارییەى بەریتانیا پشتئەستوورە بە کۆکردنەوەى ملیۆنان ئیمەیل و پەیوەندى ڕۆژانەى تەلەفۆنى و هەر ئەمەش سوودى لێ وەرگیراوە بۆ کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر قاسمى تیرۆریست و دواتر کوشتنى.

قاسم سولەیمانى تیرۆریست و فەرماندەى هێزەکانى قودسى سەر بە سوپاى تیرۆریستى پاسداران، لە بەغدا لەگەڵ ئەبوو مەهدى موهەندیس جێگرى حەشدى شەعبی لە عێراق، لە سەرەتاى ساڵى ٢٠٢٠ى زایینییەوە کاتێک کە لە فڕۆکەخانەى بەغدا دەهاتنە دەرە، سێ مووشەکى ئاراستەى کاروانى ئۆتۆمبێلەکانى کرا و کوژران و دۆناڵد ترامپ کوشتنى قاسم سولەیمانى گرتە ئەستۆ و گوتى: "دونیا بێ قاسم سولەیمانى تیرۆریست باشتر دەبێت".