Ana içeriğe atla

تیرۆری پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی لە سلێمانی

تیرۆری پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی لە سلێمانی
AvaToday caption
posted onJuly 15, 2021
noyorum

ڕۆژی چوارشەممە پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە کاتی کارکردنی ڕۆژانەی لە شارى سلێمانیی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.

 

چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، "ڕێبین ڕەحیمی" پەنابەری دانیشتووی شارى سلێمانیی هەرێمی کوردستان که پاسەوانی کارگەیەکی ناوچەی ژاڵەی دەرەوەی شاری سلێمانی بوو، لە کاتی کاری ڕۆژانەی بە دەمانچە تیرۆر کرا.

 بە پێی زانیارییەکان، تیرۆریستەکان لە پشتی سەریەوە هێرشیان کردووەتە سەرى و ڕێبین پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی ئێوارەی چوارشەممە گیانی لە دەست داوە.

ڕێبین ڕەحیمی ١٠ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ بنەماڵەکەی پەنایان هێناوەتە هەرێمی کوردستان.