Ana içeriğe atla

پەرلەمانی ئەفغانستان: تاڵیبان کچان بە زۆری دەکاتە ژنى ئەندامەکانی

پەرلەمانی ئەفغانستان: تاڵیبان کچان بە زۆری دەکاتە ژنى ئەندامەکانی
AvaToday caption
posted onJuly 14, 2021
noyorum

گرووپی تیرۆریستى تاڵیبان بڕیاری داوە "کچانی سەرووی تەمەن ١٤ساڵ و ئەو ژنانەی مێردیان نییە، دەبێ بە زۆری هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندامە شەڕکەرەکانی ئەو گرووپە بکەن".

 

ئەندامانی پەرلەمانی ئەفغانستان بە ڕەخنەگرتن لەم کارە نامرۆڤانەیەی گرووپی تیرۆریستیى تاڵیبان ڕایانگەیاند "گرووپی تاڵیبان لە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی خۆی، بە زۆری کچانی سەرووی تەمەن ١٤ ساڵ و ئەو ژنانەی مێردیان نێیە، دەکاتە هاوسەری ئەندامانی گرووپەکەی". بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "جمهوور"ی ئەفغانستان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامانی مەجلیسی ئەفغانستان، سەرەڕای تۆمەتبارکردنى گرووپی تێرۆریستی تاڵیبان بە کرداری نامرۆڤانە، ڕایانگەیاند کە هاوسەرگیری زۆری کچانی تەمەن ١٤ ساڵ و ژنانی بێ مێرد لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە مەحکوومە.

میر ڕەحمان ڕەحمانی، سەرۆکی مەجلیسی ئەفغانستان، لەم پەیوەندییەدا گوتی: هەڵاواردنی نامرۆڤانەی دژی ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان زۆری نیگەرانی کردووین و لەم بارەوە داوامان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەورووپا و ڕێکخراوەکانی پشتیوان لە مافی ژنان لە جیهان کردووە کە پێش لەو کارە دژە مرۆڤانەیەی گرووپی تاڵیبان بگرن.