Ana içeriğe atla

ئاوى ژێرزەویی ئێران ١٥ ساڵی دیکە تەواو دەبێ

ئاوى ژێرزەویی ئێران ١٥ ساڵی دیکە تەواو دەبێ
ئێران یەکێکە لەو ٢٠ وڵاتەى زۆرترین ئاوى بەکار هێناوە
posted onDecember 13, 2018
noyorum

 

کۆماری ئیسلامی بەڵینی هێنانی پارەی نەوتی بۆسەر سفرەی خەڵک دەدا کەچی لە ژێر سێبەری بێ پلانەکانیدا، سەرچاوەکانی ئاوی ئێران رۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەرەوە نەمان دەڕۆن.

 

بەنەوشە زارایی بەرپرسی بەشی نەتەوەیی ڕاهاتن لەگەڵ کەمئاوی و ڕایەداری گشتی دەفتەری بەکارهێنان و بردنە سەری کواڵێتی بەکارهێنانی ئاو و ناوەندی ناسراو بە ئاوفای وەزارەتی وزەی ئێران، چوارشەممە بە ئاماژەی بەوە کرد بەوە ئێران یەکێک لە ٢٠ وڵاتی دونیایە لە ڕووی زۆر بەکارهێنانی ئاو و وزە.

 لە درێژەی قسەکانیدا گووتی بە بەردەوام بوونی دۆخی ئێستا تا ١٥ ساڵی داهاتوو ئاوی ژێرزەویی ئێران لە نێو دەچن. بە گووتەی زارایی ئێران لە ساڵی ٢٠٥٠دا بە حەشیمەتێکی ١١٧ میلیۆنی و نەبوونی ئەو سەرچاوە ئاوانەی کە توانایی بەکارهێنانەوەیان نییە دەبێتە خاوەنی کەمتر لە ١٠٠٠ میتری چوارگۆشە ئاو و بەوشێوە لەگەڵ کەمئاوی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

بە پێی قسەکانی زارایی بە باسکردنی ئەوەی لە ساڵی ٢٠٥٠ سەرچاوە ئاوییەکان هۆکاری سەرەکی کەمکەرەوەی گەشە و تەندروستیی کۆمەڵگاکان دەبن دەسەڵاتی لەوە وریا کردەوە ئەگەر بێتو بەشە ئاوی هەر کەس بگاتە کەمتر لە ٥٠٠ میتری چوارگۆشە بۆ هەر کەسێک، ئەوە ئێران لەگەڵ کەم ئاوی رەها بەرەو ڕوو دەبێتەوە.