Ana içeriğe atla

ئەندامێکی کونگرەی باڵای ئینقلابی فەرهەنگی، پاپ بە «ئوسقوفی توندئاژۆ دژی موسڵمانان» ناو برد

ئەندامێکی کونگرەی باڵای ئینقلابی فەرهەنگی، پاپ بە «ئوسقوفی توندئاژۆ دژی موسڵمانان» ناو برد
AvaToday caption
posted onMarch 8, 2021
noyorum

ئەندامێکی کونگرەی باڵای ئینقلابی فەرهەنگی ڕەخنەى لە سەردانەکەى پاپ فرانسیسى ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان بۆ عێڕاق گرت و بە «ئوسقوفی توندئاژۆ دژی موسڵمانەکان» ناوی برد که پێشتر کێشەی بۆ «ڕەوتی گفتۆگۆ ئایینییەکان » دروست کردووە.

 

«عەلی‌ئەکبەر ڕەشاد» لەبارەی ئامانجی گەشتیی پاپ بۆ عێراقیش بۆچونێکی ڕەشی هەبوو و بارودۆخی ئێستای عێراقی لە ئەنجامی «زۆڵمی مەسیحییەکان» زانیویە. ئەم ئەندامەی کونگرەی باڵای ئینقلابی فەرهەنگی به پاپی فرانسیس پێشنیاری کرد که بچێت بۆ یەمەن و ئەنجامی «چەک و تەقەمەنی کوشتاری مەسیحییەکان» ببینێت.

هەروەتر لە بێدەنگی  پاپ لە بارەی کوشتنی قاسم سلیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوپای پاسدارانی قودس ڕەخنەی گرت  و وتی بۆچی  ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان لە گەشت بۆ عێڕاق ڕەخنەی لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەگرتووە.

گەشتی مێژوویی پاپی فرانسیس بۆ عێراق و به تایبەتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئایەتۆڵلا سیستانی، ڕێبەری شێعەکان کاردانەوەی نەڕێنی مامۆستا ئایینییەکانی کۆماری ئیسلامی بەدوادا بووە.

کاناڵی ڕاگەیاندنی سایبەری عەمار ڕەخنەی لە پاپ گرت که بۆ لە گەشتەیکدا بۆ نەجەف نەڕۆشتووەتە زیارەتی گڵکۆی عەلی کۆڕی تالیب، ئیمامی یەکەمی شیعەکان.