Ana içeriğe atla

دایه شەریفه لەگەڵ چالاکانی مەدەنی و دایکانی داخدار و بنەماڵەى زیندانیان کۆ بووەوە

دایه شەریفه لەگەڵ چالاکانی مەدەنی و دایکانی داخدار و بنەماڵەى زیندانیان کۆ بووەوە
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2021
noyorum

«دایه شەریفه»، دایکی «ڕامین‌حوسێن‌پەناهی»، زیندانیی کورد که لەگەڵ «زانیار و لوقمان مورادی» لە ١٧ی خەرمانانی١٣٩٧ لە سێدارە درا، لەگەڵ هەندێک دایکی داخدار ‌و چالاکانی مەدەنی و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی بەندکراو لە زیندان، کۆ بووەوە.

 

ڕامین که چکۆلەترین منداڵی دایه شەریفه بوو، به تۆمەتی ئەندامییەتی لە حیزبی کۆمەڵه و شۆڕشی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی، لە سێدارە درا.  ئێستا دایکی ڕامین واتە «شرافەت زەڕینی» که لە کوردستان به دایه شەریفه ناسراوە؛ پاش لە سێدارەدانی کوڕەکەی، بووەتە چالاکڤانێکى بوارى دژی لە سێدارەدان.

ئەم جارە دایە شەریفە لەگەڵ چالاکانی مەدەنی و ئەو بنەماڵە و دایکە داخدارانە کۆ بووەوە کە یا منداڵەکانیان لە سێدارە دراون یا لەبەردەم مەترسى لەسێدارەدان.

دایه شەریفه هەفتەی ڕابردوو لە سەفەرێکی چەند ڕۆژە بۆ تاران، «نەرگس محەمەدی»، چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی پێشوو، «حیشمەتوڵا تەبەرزەدی»، ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسیی و هەندێک لە دایکە داخدارەکانى وەک «شەهناز ئەکمەلی» دایکی «موستەفا کەریم‌بێگی» لە کوژراوەکانی خۆپیشاندەری بەفرانباری ١٣٨٨، «ئەکرەم نەقابدار» دایکی «سەعید زێناڵی» که پاش هێرشی سەر زانکۆ لە ساڵی ۱۳۷۸ لە ماڵەکەی دەستبەسەر و پاشانیش بێسەروشوێن کرا، کۆ بووەوە.

دایه شەریفه لەم چاوپێکەوتنانەدا داوای پاڵپشتی کرد بۆ زیندانییانى دیکە کە لەبەردەم مەترسى لەسێدارەدان و ئەشکەنجەن لە زیندانەکانى کۆمارى ئیسلامى.

هەروەها دایە شەریفە لەگەڵ بنەماڵەی «محەمەد نوری‌زاد» چالاکی مەدەنی بەندکراو لە زیندانەکانیانەوە چاوپێکەوتنی بوو. دایە شەریفە لە چاوپێکەتنەکاندا پاڵپشتیی خۆی بۆ محەمەد نوری زاد دەربڕی و وتی: «کاتێک که ڕامینیان لە من گرت، محەمەد نوری‌زاد پاڵپشتمان بووە؛ ئێستەش محەمەد نوریزاد تەنیا نییە و ئێمەی هەیە.»