Ana içeriğe atla

خەساری سەدان ملیار تمەنی لە وەرزێرانی سەردەشت بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردنی ڕژێم

خەساری سەدان ملیار تمەنی لە وەرزێرانی سەردەشت بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردنی ڕژێم
AvaToday caption
posted onOctober 19, 2020
noyorum

دەگەڵ ئەوەی ٥ هەزار دۆنم لە  زەوییەکانی شاری سەردەشت تایبەت بە باغی ترێیە بەڵام بەرهەمی سالێک زەحمەت و تێکۆشانی وەرەزێرانی سەردەشتی بەهۆی نەبوونی کارخانە و پیشەسازی تایبەت بە ترێ بەشێوەی خاو هەناردەی بازاڕەکان دەکرێت.

 

٢٨٠٠ دۆنم زەوییەکانی ترێی سەردەشت بەرئاوە و ٢٠٠ هەزار دۆنمی بەشێوەی دێمەکارە.

ساڵانە زیاتر لە ٣٠ هەزار تۆن ترێ ڕەشە لە سەردەشت بەرهەم دێت و بەهۆی باش بوونی ترێکە، بەشی هەرە زۆری ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.

ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیزانێ تەنیا تاڵان و فەرهود وو کۆڵبەر کووشتنە، ئەگینا درووستکردنی چەند کارخانەیەکی تایبەت بە ترێ لە سەردەشت دەتوانێ بەشی زۆری لاوانی ئەو شارە کە ڕۆژانە و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار دەبن و گیانیان لێ دەستێنرێت ، هەلی کاریان بۆ دابندرێت.