Ana içeriğe atla

خۆسووتاندنى زیندانییەکى سیاسى بەرامبەر چاوى دادوەرى چاودێرى زیندان!

خۆسووتاندنى زیندانییەکى سیاسى بەرامبەر چاوى دادوەرى چاودێرى زیندان!
AvaToday caption
posted onOctober 18, 2020
noyorum

ئەمڕۆ یەکشەممە، عادل موکەڕەم، زیندانى سیاسى کورد کە لە زیندانى ورمێ دەستبەسەرە، دژى پێڕانەگەیشتن بە ماف و خواستەکانى، لەبەردەم دادوەرى چاودێرى زیندانەکە ئاگرى لە خۆى بەردا. ئێستا عادل بە هۆى ئاگرتێبەردانەکەوە، پێى ڕاستى زۆر سووتاوە و بۆیە براوە بۆ ناوەندى تەندرووستى زیندانەکە.

 

پێشتر عادل لەبەر پێڕانەگەیشتن بە ماف و خواستەکانى، دوو جاران دەستى دایە مانگرتن لە خواردن، بەڵام هەر جارەى بە بەڵێنى درۆى بەرپرسان مانگرتنەکەى شکاند و جارێکیش هەر لەسەر ئەمە لێوەکانى دوورییەوە و مانگى لە خواردن گرتەوە.

عادل موکەڕەم ئەندامى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران بوو و دواتر وازى لەم حیزبە هێنا و چووە تورکیە و لە تورکیە دیپۆرت کرایەوە و ئێستا لەبەر دوو هۆکار زیندانییە:

یەکەم: ئەندامبوون لە حیزبێکى کوردى دژى نیزام

دووەم: دەرچوون لە سنوورەکان بە نایاسایی