Ana içeriğe atla

پژاک شەهیدبوونی دوو گریلا و وڵاتپارێزێکی لە مەهاباد پشتڕاست کردەوە

پژاک شەهیدبوونی دوو گریلا و وڵاتپارێزێکی لە مەهاباد پشتڕاست کردەوە
AvaToday caption
posted onOctober 17, 2020
noyorum

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک لەسەر ڕووداوی شەهیدبوونی دوو گریلا و ئەندامێکی ناوخۆیان لە مەهاباد لە نێوەڕاستی مانگی ڕابردوودا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و شەهیدبوونی گریلاکانی پشت ڕاست کردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە دوو گریلای پژاک بە ناوەکانی جەنگاوەر باهۆز" هادی ئەمینی" ئەندامی مەجلیسی پژاک، ئارام ئاویەر "سیروان مەحمودی" گریلا و خدر بایەزیدی وڵاتپارێز لە بۆسەیەکی هێزەکانی سوپای پاسداران لە موکریان شەهید بوونە.

جەنگاوەر باهۆز خەڵکی ئاوایی کاینی ڕەشی مهاباد و ئارام ئاویەر خەڵکی سنە بووە. خدر بایەزیدی خەڵکی گووندی میردەێی مەهاباد بووە.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە نیزیک گووندی چوارگای مهاباد، تیمێکی تایبەتی سوپای پاسداران بە ئارپیجی لە ماشێنێکیان دا و دواتر ڕوون بووە کە ماشێنەکە گریلا و وڵاتپارێزی پژاکی تێدابووە و هەموویان گیانیان لە دەستداوە.

دەنگۆیەکی دیکەش هەبوو کە باسی لەوە دەکرد سوپای پاسداران گریلاکانی بە برینداری دەستبەسەر کردووە و پاشان ئاگری لە ماشێنەکە بەرداوە. ڕاگەیەندراوەکەی پژاک ئەو دەنگۆیەی ڕەواندەوە.