Ana içeriğe atla

٤٧ وڵات پێشێلکردنی ئازادییەکانی ئێرانیان مەحکوم کرد

٤٧ وڵات پێشێلکردنی ئازادییەکانی ئێرانیان مەحکوم کرد
AvaToday caption
posted onSeptember 26, 2020
noyorum

٤٧ وڵاتی بەشدار لە دانیشتنی ئەنجومەنی مافی  نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە مەحکومکردنی پێشێلکردنی تووندی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، داوای ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسیان کرد.

نوینەری ئاڵمان لە ٤٥ەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ٤٧ وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لە بەرگریکارانی بوێری مافەکانی مرۆڤی ئێران خوێندەوە.

هەموو ئەندامانی یەکیەتی ئەوروپا بە هاوڕێیەتی وڵاتانی دیکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەکارهێنانی سزای سێدارە، پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین، ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی خراپ دەگەڵ بەندکراوان ، دانپێدانانی زۆرەملی و دەستپێرانەگەیشتن بە دادگایی دادپەروەرانەیان مەحکوم کرد.