Ana içeriğe atla

سێ ژنە بەندکراوى سیاسى لە خزمەتگوزاریى پزیشکى بێبەشن

سێ بەندکراوى سیاسى ژن لە خزمەتگوزارى پزیشکى بێبەشن
AvaToday caption
posted onJuly 10, 2020
noyorum

رێکخراوى لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا دەکات سێ بەندکراوی سیاسی ژن، نەرگیس محەمەدی، زێنەب جەلالیان و سوهەیلا حیجاب دەستیان بە خزمەتگوزاری پزیشکی ڕابگات.

 

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە بۆ هەر کام لە چالاکانی سیاسی کورد سۆهەیلا حیجاب و زێنەب جەلالیان و هەروەها بۆ نەرگیس محەمەدی مافی دەستپێراگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی دابین بکات.

تەقی ڕەحمانی، هاوسەری نەرگیس محەمەدی، جێگری سەرۆکی ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە هاوژینەکەی و شەش بەندکراوی دیکە لە گرتووخانەی زەنجان نیشانەکانی کۆڕۆنایان هەیە بەڵام دەستیان بە خزمەتگوزاری پزیشکی ڕاناگات.

ژنە بەندکراوی سیاسی کورد، زێنەب جەلالیان لە ٥ی پووشپەڕەوە لە گرتووخانەی قەرچەک بۆ شوێنێکی نادیار براوە و هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤئ هەنگاو، سوهەیلا حیجاب چالاکی ژنە چالاکی سیاسی کورد، لە گرتووخانەی قەرچەک تووشی کۆڕۆنا بووە.