Ana içeriğe atla

یەکەمین سەفەری قائانی بۆ عێراق دوای بڕینداربوونی لە سوریە

یەکەمین سەفەری قائانی بۆ عێراق دوای بڕینداربوونی لە سوریە
AvaToday caption
posted onJune 3, 2020
noyorum

پاسدارن قائانی لەگەڵ ئیرەج مەسجدی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای قودس کە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیشە لە عێراق وێرای سێ پاسداری دیکە لە بەغدا سەرقاڵی پیلانداڕێژین بۆ هێرشی تیرۆریستی لە ڕێگەی گرووپە بریکارەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.

 

ماڵپەری ئیلاف گووتی: رزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی سەرۆکایەتی ئەو سەفەرەی لەسەر شانە. سەرچاوەکانی ئاڤاتودەی دەڵێن کۆماری ئیسلامی بەوە تووڕەیە بڕیار وایە عەرەبستان کارەبای عێراق بە جێگەی ئێران دابین بکات.

سەرچاوەیەکی عێراقی بە ماڵپەری ئیلافی گووتوە: قائانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بەوە دانوستان دەکات کە چۆن هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بچنە دەرەوە.

هەواڵدەریەکانی کۆماری ئیسلامی تەنیا باسی سەفەری ئەردەکانیانیان بۆ عێراق کردووە و باس لەوە نەکراوە کە قائانی لەو سەفەرەدا بەشدارە.