Ana içeriğe atla

ئەحمەد داود ئوغڵو: حیزبی ئەردۆغان هەڵدەوەشێ و لە داهاتوودا هیچ پێگەیەکی نابێت

ئەحمەد داود ئوغڵو: حیزبی ئەردۆغان هەڵدەوەشێ و لە داهاتوودا هیچ پێگەیەکی نابێت
AvaToday caption
posted onMay 30, 2020
noyorum

ئەحمەد داود ئوغڵو، سەرۆکی حیزبی داهاتووی تورکیە و سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە وێرای رەخنەگرتنی تووند لە سەرکۆماری ئەو وڵاتە، گووتی: حیزبی داد و گەشەپێدان دوای لە دەست دانی پێگەی کۆمەڵایەتی و دەستکردن بە سەرەڕۆیی و هەروەها بێ ئیعتبار کردنی تورکیە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا تێکدەڕوخێت و بەو زووانە گۆڕەپانی سیاسی تورکیە دەسڕدرێتەوە.

 

سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیە کە بۆخۆی یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبی داد و گەشەپێدانە گووتی: لە داهاتودا شتێک بە ناوی حیزبی داد و گەشەپێدان لە تورکیە نامێنێت.

ئوغڵو گووتویەتی: تورکیە لە ڕووی ئازاد و دادپەروەری لەگەڵ کۆمەڵێک کێشە ڕووبەڕوو بووەتەوە، کەسانی خراپ لە گرتووخانەکان ئازاد بوون، ڕۆژنامەنووسان دەستبەسەرن و هەژاری لە تورکیە زیادی کردووە.

ئاماژەی دادو ئوغلو بە بەندکراوانی مەترسیدار و ڕێبەرانی مافیایە کە بە پێی یاسای لێخۆشبوونی بەندکراوان کە پەرلەمانی تورکیە مانگی ئاوریل لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا پەسەندی کرد و ئەو یاسایە ڕۆژنامەنووسان، بەندکراوانی سیاسی و دژبەرانی ئەردۆغانی لەخۆ نەدەگرتەوە.

ئەحمەد داود ئوغڵو رایگەیاند  بیرۆکەی دامەزرانی حیزبی ئازادی دوای کشانەوەی لە حیزبی دادوگەشەپێدان  هاتووەتە دەسەر. سەبارەت بە هۆکاری درووست کردنی حیزب گووتی: گەیشتم بەو ڕاستیە کە لەگەڵ حیزبی داد و گەشەپێدان  بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان ناتوانم دەسەڵاتێکی داهاتوودار درووست بکەن و سیستمی سەرۆکایەتی لە ڕووی دێموکراسیەوە لاوازی هەیە.

سەبارەت بە هەلومەرجی زاڵ لەسەر حیزبەکەی ئەردۆغان گووتی: ئەندامانی نێو شوڕای جێبەجێکاری حیزبەکە متمانەیان بەیەکتری نەبوو.

داود ئوغڵو هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد یەکێک لەو پرسانەی لێی پەژیوانە، پەسەندکردنی یاسای شەفافیەتی سیاسیە، لەبەر ئەوەی گەندەڵی لە پشت دەرگە داخراوەکان ڕوو دەدات و سەرەرۆیی تورکیە بەڕێوە دەبات. ئەوەش ئیعتباری تورکیە لە ئاستی نێودەوڵەتی لەناو دەبات.