Skip to main content

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە: ١٤ ئێرانی و عێراقی بەهێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سوریە کوژراون

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە: ١٤ ئێرانی و عێراقی بەهێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سوریە کوژراون
AvaToday caption
posted onMay 6, 2020
nocomment

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە ڕایگەیاند: لە هێرشی شەوی دووشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حکومەتی ئێران و ملیشیاکانی سەر بەو ڕژیمە لە دیرەزور، ١٤ کەس کە هەڵگری ناسنامەی ئێرانی و عێراقی کوژراون.

 

ئەو ڕێکخراوە بە ئاماژەدان بەوەیکە هێرشەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە و کووژراوو بریندار هەیە، گووتی ئەگەری زۆرە ئاماری کوژراوەکان زیاتر بێت.

سانا نیوەشەوی دووشەممە ڕایگەیاندبوو کە پەدافەندی ئاسمانی ئەو وڵاتە توانیویەتی مووشەکەکانی ئیسرائیل کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئەو وڵاتەیان بە ئامانج گرتبوو، لەناو ببات. کارناسان شوێنهەڵگرتن و لەناوبردنی مووشەکەکانی ئیسرائیل ڕەت دەکەنەوە.

هێندێک سەرچاوەی ئیتلاعاتی ڕۆژئاوایی دەڵێن دەوڵەتی ئەسەد بە هاوکاری ئێران، کەڵکی لەوە ناوەندە وەرگرتووە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی شیمیایی.

لە هەواڵەکاندا هەواڵدەری سانای حکومەتی سوریە هیچ باسی بە ئامانجگیرانی هێزەکانی ئێرانی لە دیرەزور نەکرد. لە ناوچەی دیرەزور، هێزەکانی ئێران و ملیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، بۆ پشتیوانی لە ڕژیمی سوریە بە چڕی چالاکیان هەیە.

لە کاتێکدا تا ئێستا ئەرتەشی ئیسرائیل سەبارەت بەو هێرشانە هیچی نەگووتوە، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ڕێبەری ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند، هێرشەکان لە لایەن ئەوانەوە ئەنجام نەدراوە.