Skip to main content

سوپای پاسداران بە خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکراینییەکە تۆڵەیەکی گەورەی لە ناڕازیان کردەوە

سوپای پاسداران بە خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکراینییەکە تۆڵەیەکی گەورەی لە ناڕازیان کردەوە
AvaToday caption
posted onApril 28, 2020
nocomment

دەزگای دادپەرەوەی ئیسلامی سزای زیندانی بەسەر ١١ هاووڵاتی خەڵکی ئامولدا سەپاند کە ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو بە خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی ئۆکراینی لە لایەن هێز تیرۆریستیەکانی سوپای پاسداران. بەو شێوە سوپای پاسداران  تۆڵەیەکی سەختی لە خەڵک کردەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاڤاتودەی، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، هێزی تیرۆریستی سوپای قودس لە تاوانێکی گەورەدا، فرۆکەیەکی موسافیرهەڵگری ئوکراینی خستە کردە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی و خستیە خوارەوە.

بە لەقاودانی تاوانی سوپای پاسداران لە کووشتنی زیاتر لە ١٧٠ موسافیری ئەو فرۆکەیە، کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان ڕێوڕەسەمی یادکردنەوەیان بۆ قوربانیەکان پێکهێنا کە یەکێک لە ڕێوڕەسمەکان لە ئامول بوو.

هێندێک لە بەشدار بووانی ئەو ڕێوڕەسمە دەستبەسەر کران و چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە لایەن دەزگای عەدلی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەئیسی ٥ کەسیان بە تێپەڕاندنی ٦ مانگ زیندان سزا دران.

ئێستا جارێکی دیکە دەزگای عەداڵەتی کۆماری ئیسلامی خۆی نیشان داوە و دادوەر مەهدەوی لە لقی ١١ی دادگای شۆڕشی ئامول بە بێ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ١١ کەس لە هاووڵاتیانی ئامولی بە تاوانی بەشداری لە یادکردنەوەی گیانبەختکردووانی فرۆکە ئۆکراینیەکە بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری سزا داوە.

ناوی ئەو کەسانەی بە زیندان سزا دراون بریتین لە: عەلی شوکری، ئازادە جەوانی، عەلی ڕەزا محەمەد نەژاد، ئایدین جەوانی، فریشتە مەحمودی، حوسێن موستەفانیا، مەیسەم خودا بەندەلو، حەمید محەمەد ئیرانی. ئەمین فروحی، محەمەد ڕەزا شوجاعی و ئایدا جەوانی.