Skip to main content

گۆڤاری هیل: بۆ دێموکراتەکانی ئەمریکا دەیانهەوێ حکومەتە دینیەکەی ئێران ڕزگار بکەن؟

گۆڤاری هیل: بۆ دێموکراتەکانی ئەمریکا دەیانهەوێ حکومەتە دینیەکەی ئێران ڕزگار بکەن؟
AvaToday caption
posted onApril 28, 2020
nocomment

لەو وتارەدا باس لە چۆنیەتی تواناییەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەرکوتی بەردەوامی ناڕازیان، دانی پوڵ بە لاینگرە وەفادارەکانی کە بۆ کۆنترۆڵی دەسەڵاتەکەی زۆر گرینگە و هەروەها کەمکردنەوەی گەمارۆکان کە بە واتای دانی هێڵەگی خۆڕزگارکردن بە کۆماری ئیسلامی دێت کراوە.

 

لە بارودۆخێکدا کە ڕژیمی مڵهور و سەرکوتکاری ئێران لە ژێر تووندترین گوشارە ناوخۆییەکان دایە و ڕۆژانە تاقیکاری هێز دەکات، دێموکراتەکان بە بەرنامەگەلێک بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە هاتوونە مەیدان. کارێک کە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی ڕژیمی ئێران. نەزانی، سادە بوون و بەرنامەی سەیر وسەمەرە دەتوانێ چالاکیەکانی ئەم دواییەی ئەوان ڕەوایی پێبدات.

بەڵام ئەگەر هاوکاریەکانی ئەمریکا بیرە دژە ئەمریکاییەکان کەم بکاتەوە، بۆچی لە نێو مەلاکانی ئێران هەرەوا بەردەوامە؟ بۆ لەدوای نمایشە دڵسۆزانەکان لە ساڵی ٢٠٠٣ یان ٢٠١٢ کۆتایی نەهات؟ بۆ مەلاکان ئەوەیان نەزانیوە هەوڵە ئینساندۆستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ خوێندنەوەی " شەیتانی گەورەی" ئەوان دژایەتی هەیە؟

پێدەچێت دێموکراتە سادەکان لەو ڕاستیە بەڵگەمەندە هیچ نەزانن کە کاتێک پوڵی هاوکاریەکان بۆ ئێران دەچنەوە وون دەبن. پۆمپێئۆ ٢٣ مارس ئاسکرای کرد زیاتر لە یەک ملیارد یۆرۆی دیاریکراو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا لە ئێران وون بووە و کەرەسەکانی بەرگەری شەخسی کە بە دیاری درابوون بە نەخۆشخانەکان سەریان لە بازاڕی ڕەش دەرهێنا.

لە درێژەی بابەتەکەدا هاتووە ئێرانی پوڵی کەم بوونەوەی گەمارۆکان چۆن خەرج دەکات ؟ حقوقی  کەتائیبی حیزبوڵلا دابین دەکات، گرووپی تیرۆریستی کە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق. ناردنی مووشەک بۆ هێزە بریکارەکانی لە سەراسەری جیهان لە حوسیەکانەوە هەتا تیرۆریستەکانی حەماس لە غەزە. لەژێر ناوی بەرنامەی فەزایی
لێکۆڵینەوە و تاقیکاری مووشەکی ئەنجام دەدەن. درێژە بە ناردنی کەشتی تووندڕەو بۆ گوشارخستنە سەر کەشتیەکانی ئەمریکا لە ئاوە نێودەوڵەتیەکان دەدەن. تەنانەت ئەگەری هەیە گرووپی تیرۆریستی زیاتر درووست بکەن وەک یەکیەتی شۆڕشگێران کە هەڕەشەی ئەوە دەکەن باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا بۆردومان دەکەن و لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەکانی ئەمریکا بە بارمتە دەگرن.

ئەگەری هەیە دەسەڵاتی دینی ئێران بە کودتای کۆڕۆنا نەڕوخێت بەڵام دووریش نییە وای بەسەر بێت. توانایی حکومەت لە سەرکوتی بەردەوامی خەڵک و ناردنی پوڵ بۆ پێرەوە وەفادارەکانی زۆرگرینگە. کەمکردنەوەی گەمارۆکان بەمانای دانی هیڵەگی ڕزگاریە بە کۆماری ئیسلامی کە خەریکە دەخەنکێت و بۆ زیندوو مانەوە دەست ولاق لێدەدات.

دێموکراتەکان بەو جۆرە درێژە بدەن و کۆماری ئیسلامی خۆشحاڵ بکەن.