Skip to main content

٥١ بەرپرسی ئەمریکا داوا گوشارى زیاتری ترامپ دەکەن بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى

٥١ بەرپرسی ئەمریکا داوا گوشارى زیاتری ترامپ دەکەن بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى
AvaToday caption
posted onApril 26, 2020
nocomment

٥١ بەرپرسی پلەبەرزی ئەمریکا و کارناسانی پێشووی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە نامەیەکدا داوایان لە دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا کرد گوشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی زیاد بکاتەوە.

 

ئەوانەی نامەکەیان واژۆ کردووە دەڵێن تا ئەو کاتەی حکومەتی ئێران کۆتایی بە پاڵپشتیەکانی لە تیرۆریزم نەهێنێت، بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی خۆی ڕانەگرێت، هەموو بارمتە ئەمریکاییەکان ئازاد نەکات، هێزەکانی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکێشێتە دەر و سەرکوتی خەڵک لە ناوخۆی وڵاتەکەی ڕانەگرێت نابێ گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئەو وڵاتە کەم ببنەوە.

لە نامەکەدا باس لەوە کراوە، حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕژیم بەم دواییە ڕایگەیاندووە لەمەر بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا، کەمپینێکیان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان دەست پێ کردووە. ڕژیمی ئێران تا ئیستا چەندین جار داوای هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی کردووە و هەروەها داوای لە سندوقی نێودەوڵەتی پوڵ کردووە وامێکی ٥ ملیاردی بەو وڵاتە بدات.

بە گووتەی ئەو کەسانەی ڕژیمی ئێران دەیهەوێ سەرچاوەی ماڵی بۆ کردەوە تێکدەرانەکانی لە ناوچەکە بدەدەست بێنێت. بە سرنجدان بەوەی کۆماری ئیسلامی لە سەردەمی کۆڕۆناشدا درێژە بە چالاکیەکانی دەدات، گەمارۆکانی ئێران نابێ کەم بکرێنەوە.

بە گووتەی نووسەرانی ئەو نامەیە، گەمارۆکانی ئەمریکا، هەناردەی خۆراک، دەرمان و کەرەسەی پزیشکیان بە ئامانج نەگرتووە و ڕێگری لە چوونی ئەو بابەتانە بۆ ئێران نەکردووە.

نووسەرەکان گووتویانە کۆماری ئیسلامی دەتوانێ لە شوێنی ملیارد ملیارد دۆلار داهاتی نەوتی کەڵک وەرگرێت بۆ هارودەی کاڵای ئینسان دۆستانە یاخود عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە شوێنی سامان و سەروەتی خۆی کە ملیاردها دۆلار پوڵی خەڵکی ئێران دزیوە بۆ ئە بابەتانە خەرج بکات.

نووسەرانی ئەو نامەیە ڕوونیان کردووەتەوە ئێستا سەردەمی ئەوەیە بە گوشاری هەرە زۆر مەلاکان ناچار بکەین پوڵەکانیان بۆ خەڵکی ئێران و نە پاوانخوازیە ئەتۆمیەکانیان، دەسەڵاتخوازی و سەرکوتی ناوخۆیی خەڵکەکەیان خەرج بکەن.

سناتۆری پێشوو جۆزێف لیبرمن، سەرۆکی گرووپی یەکیەتی لە دژی ئیرانی ئەتۆمی نوت گینگریچ، سەرۆکی پێشوی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا مارک دوبویتز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی بەرگری لە دێموکراسیەکان عەلیرەزا نادر، دامەزراوەی بەرگری لە دێموکراسیەکان ری تکیە، ڕاوێژکاری پێشوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مارک کرک، سناتۆری پێشوو مری بت لانگ، جێگری پێشووی وەزارەتی بەرگری بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بەشێکن لەو کەسانەی نامەکەیان واژۆ کردووە. پێشتر ئەمریکا پێشنیاری بە کۆماری ئیسلامی کردبوو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا هاوکاری ئەو وڵاتە بکات بەڵام ئێران پێشنیارەکەی رەت کردبووە.