Skip to main content

ئەگەری هەیە حەبیبوڵا لەتیفی لە زیندان تووشى کۆڕۆنا بووبێت

ئەگەری هەیە حەبیبوڵا لەتیفی لە زیندان تووشى کۆڕۆنا بووبێت
AvaToday caption
posted onApril 21, 2020
nocomment

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە ئەگەری هەیە بەندکراوی سیاسی حەبیبوڵا لەتیفی تووشی ڤایروسی کۆڕۆنا بووبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار  لە شاری سنە لە پێوەندی لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێی ڕاگەیاندووە ئەو بەندکراوە کە سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردابڕاوەتەوە ماوەی ١٣ ساڵە بە بێ ئیزنی مرەخەسی لە گرتووخانە ڕاگیراوە و لە چەند ڕۆژ لەوە پێشەوە نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی کۆڤید ١٩ی تێدا بەدیکراوە و تەندرووستی ناجێگیرە. لەگەڵ هەموو ئەوانە هەتا ئێستا تاقیکاری ڤایروسی کۆڕۆنای بۆ نەکراوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەڵێ ساڵێک لەوەپێش دوکتوری فەرمی گرتووخانەی سنە ڕایگەیاندبوو لە حەیبوڵلا تووشی نەخۆشی باکردنی ڕێخۆڵەکان بووە و هەروەها خەمۆکی هەیە.

حەیبوڵا لەتیفی چالاکی سیاسی و خوێندکاری ئەندازیاری پیشەسازی لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٨٦ لە سنە دەستبەسەر و بە هۆکاری هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا.

دوای دە ساڵ سزای سێدارەی حەبیبوڵلا پلەیەک داشکا و بوو بە زیندانی هەتا هەتایی. کۆماری ئیسلامی ئێران لە گیانی حەبیبوڵلا و سەرجەم بەندکراوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسە و پێویستە  خەڵکی ڕۆژهەڵات زیاتر لە بەندکراوانی سیاسی بەخاوەن دەرکەون.