Skip to main content

یەکێتى بۆ داپۆشینی خیناتەکەی داوای هاوکاری لە کۆماری ئیسلامی دەکا

بۆ داپۆشینی خیناتەکەیان یەکیەتی داوای هاوکاری لە کۆماری ئیسلامی دەکات
AvaToday caption
posted onApril 13, 2020
nocomment

دادوەری گشتی پارێزگای سنە بە درۆی خستەوە مستەفا سەلیمی لە باشوری کوردستان و شاری پێنجوێن دەستبەسەر کرابێت و لە لایەن یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانەوە ڕادەستی کۆماری ئیسلامی کرابێتەوە.

یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان بۆ شاردنەوەی خیانەتەکەی پەنای بردووە بۆ کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی بڵێ مستەفا سەلیمی لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراوە.

محەمەد جەباری گووتویەتی مستەفا سەلیمی لە گووندی سەبەتڵوی بانە دەستبەسەر کراوە هەلبەت بە هاوکاری خەڵک!

ئەو هەوڵە شکەستخواردوویەی یەکیەتی نیشتیمانی و کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە هەتا دێت بەڵگەکان لەسەر پیلانی هاوبەشی سوپای پاسداران و یەکیەتی نیشتیمانی و ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی لە پێنجوێنەوە زیاتر دەبن.