Skip to main content

ئەمریکا: ڤایروسی کۆڕۆنا ناتوانێ ئێران لە گەمارۆکان ڕزگار بکات

ئەمریکا: ڤایروسی کۆڕۆنا ناتوانێ ئێران لە گەمارۆکان ڕزگار بکات
AvaToday caption
posted onMarch 20, 2020
nocomment

ئەمریکا پەیامێکی ڕوونی داوە، زیاد بوون و تەشەنەسەندنی ڤایروسی کۆڕۆنا ناتوانێ ببێتە هۆی نەهێشتنی ئەو گەمارۆیانەی کە داهاتی نەوتی ئێرانیان لە رادەبەدەر کەم کردووەتەوە و ئابوریەکەیان فەلەج کردووە. ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە ناردنی هاوکاری خۆراکی و دەرمانی بۆ ئێران ناکەوێتە ژێر کاریگەری گەمارۆکان.

 

سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان لە ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، کۆشکی سپی دەست لە بەرنامەی گوشاری هەرەزۆر لەسەر ئێران هەڵناگرێت بە هۆی ئەوەی ئەو بەرنامەیە بۆ ناچارکردنی ئێرانە بۆ دەستهەڵگرتن لە بەرنامەی ناوەکی و مووشەکت و گۆڕینی رەفتاری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

حەسەن ڕوحانی و محەمەد جەواد زەریف داوایان لە وڵاتانی جیهان کردبوو کە بە گووشارهێنان بۆ ئەمریکا، ئەو وڵاتە بەوە ناچار بکەن گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئێران لە بارودۆخێکدا کە ئێران لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا ڕووبەڕوویە بوەستێنێت.

ئازادی کاتی مایکل وایت، هاووڵاتی ئەمریکایی لە گرتووخانەکانی ئێران، بە ئەگەری زۆر پەیامێکی ئاشتیخوازانەیە کە ئەمریکا نایهەوێ بە هەندی وەرگرێت. ئەمریکا خوازیارت ئازاد بوونی هەموو هاووڵاتیە بەندکراوەکانی لە ئێرانە.

برایان هوک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران گووتویەتی: گوشاری هەرە زۆری ئێمە لە دژی ئێران درێژەی دەبێت و ئەوەی وەبیر هێناوەتەوە گەمارۆکانی ئەمریکا ڕێگری لە هاوکاری نێودەوڵەتی لە بوارەکانی ناردنی خۆراک و دەرمان بۆ ئێران ناکات.

کۆڕۆنا٣٤

هوک ڕایگەیاندووە لە سەرەتای دەستپێبوونی ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئێران، دەوڵەتی ئەمریکا بە ناردنی نووسراوەیەک بۆ ئێران ئامادەگی وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا لە ئێران نیشانداوە بەڵام کۆماری ئیسلامی پێشنیارەکەی ڕەتکردووەتەوە.

برایان هوک جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانی ملیاردی لە پشتیوانی لە شەڕ و کوشتاری تیرۆریستی تاوانبار کرد و گووتی: بێتو کۆماری ئیسلامی یەک لەسەر دەی ئەو پوڵانەی بۆ پشتیوانی لە تیرۆریزم خەرجی دەکات بۆ درووستکردنی سیستمێکی تەندرووستی باشتر خەرجی کردبایە ئێستا دۆخی ئێرانیەکان زۆر باشتر دەبوو.

ناوەندە پزیشکیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو بڕوایەدان ئەگەر ئەمریکا تەمای نااردنی هاوکاری پزیشکی بۆ ئێران هەیە دەبێ ئەو کارە لە رێگەی ڕێکخراوە نادەوڵەتیەکان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بەڕاستی بە دەستی خەڵکی ئێران بگات.

ئەمریکا وڵامی داوای کەمکردنەوەی گوشارەکانی نەدا و گەمارۆکانی زیاد کرد

سەرەڕای داوای چین، بڕیتانیا و ڕووسیە و زۆر وڵاتی دیکە لە ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێران بەڵام واشنگتۆن نەتەنیا گوشارەکانی کەم نەکردەوە تەنانەت ئەم حەوتوویە کۆمەڵێک بەرپرسی نوێی ئێرانی خستە لیستی ڕەشی ئەمریکا.

لە لایەکی دیکە ئەمریکا پێنج کۆمپانیای ئیماراتی، سێ کۆمپانیای چین و سێ کۆمپانیای هۆنگ کۆنگی و یەکی ئەفریقای باشوری بەهۆی معامەلە لەگەڵ ئێران و کڕینی نەوت و بەرهەمە پترۆشیمیەکانی خستە لیستی گەمارۆکان.