Skip to main content

ئەمریکا مەرجی هەیە بۆ پشتگرتنى بەربژێرە نوێیەکی سەرۆکوەزیرانى عێراق

ئەمریکا مەرجی هەیە بۆ پشتگرتنى بەربژێرە نوێیەکی سەرۆکوەزیرانى عێراق
AvaToday caption
posted onMarch 18, 2020
nocomment

 

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مارسی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند عەدنان ئەلرۆزقی کە وەک سەرۆکوەیزران ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە چەند مەرج لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێدەکرێت.

 

پۆمپێئۆ گووتویەتی، ئەگەر ئەلروزقی بەرگری لە سەروەری سیاسی عێراق بکات، لە گەندەڵی بەدوور بێت و هاوکات پشتیوانی مافەکانی مرۆڤ بکات لە لایەن واشنگتۆن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لێ دەکرێت.

لەو پێوەندیەدا ئەلروزقی بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک کە لە لایەن هەواڵدەری فەرمی حکومەتی عێراق بڵاو بووەتەوە گوتویەتی بۆ بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنێکی تەندرووست، ئازاد و شەفاف لە خوولی یەکساڵە و هەتا کاتی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ هەوڵ دەدات.

ئەلروزقی هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە بۆ کورتکردنەوەی هەبوونی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا هەوڵ دەدات و تێدەکۆشێت کۆتایی بە دیاردەی چەکداری (ملیشیایی) بدات و سەروەری دەوڵەت لە هەموو عێراقدا قایم بکاتەوە.

سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح ڕۆژی سێشەممە عەدنان ئەلروزقی، پارێزگاری پێشووی شاری نەجەفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەتی عێراق ڕاسپارد.

شایانی باسە هەموو گرووپە شیعەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران دژایەتیان لەگەڵ بەربژێرە نوێیەکەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە و بەمەش کاری ئەلروزقی بۆ وەرگرتنی متمانە چەتوون دەبێتەوە.

شەوی ڕابردوو ئەلروزقی لە ١٢ خاڵدا باسی ڕێکارەکانی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراقی کرد کە خاڵی یازدە و دوازدەی قسەکانی تایبەت بوون بە هەرێمی باشوری کوردستان و پێشمەرگە.