Skip to main content

نەتەوەیەکگرتووەکان: ١٣٠٠٠ پەنابەر لە سنووری تورکیە ـ یونان سەرگەردانن

نەتەوەیەکگرتووەکان: ١٣٠٠٠ پەنابەر لە سنووری تورکیە ـ یونان سەرگەردانن
AvaToday caption
posted onMarch 1, 2020
nocomment

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە ڕایگەیاندووە بەهۆی کرانەوەی سنوورەکانی تورکیە بەرەو یەکیەتی ئەوروپا زیاتر لە ١٣ هەزار کەس لە سنوورەکانی یونان گرفتار بوون و ژمارەیەکیان منداڵن. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە زیاتر لە ١٣ هەزار پەنابەر لە سنووری ٢١٢ کیلۆمەتری یونان و تورکیە بەسەر دەبەن.

 

ئەو پەنابەرانە لە گرووپی ٣ هەزار کەسیدا کۆ بوونەوە و شەوێکی ساردیان لە سنوری نیوان تورکیە و یونان بەسەر بردووە. پلەی ساردی لە شەودا گەیشتووەتە سیفر و بایەکی تووندی هاتووە.

لادفو گویلاوا، یەکێک لە بەرپرسە پلەباڵاکانی ئەو ڕێکخراوە گووتی: ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ڕێگەی شاری ئیدرنە بەرەو سنوورەکانی یونان ڕۆیشتوون. لە درێژایی ڕۆژی شەممەدا ژمارەی ئەو پەنابەرانە هەر زیاتر بووە و بە ڕێگەی جۆراوجۆر خۆیان گەیاندووەتە سنورەکانی یونان.

سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیە بە بڵاوکردنەوەی تویتێک ڕایگەیاند هەتا نیوە شەوی ڕابردوو ٤٧ هەزار و ١١٣ پەنابەر لە ڕێگەی پارێزگای ئیدرنە چوونە نێو یەکیەتی ئەوروپا. لە پارێزگای ئیدرنە خاڵی سنوری نێوان تورکیە بۆ یونان و بولغارستان هەیە.

لە پێوەندی لەگەڵ قسەکانی سویلو دەبێ بگوترێت هیچ کام لە وڵاتانی یونان و بولغارستان هەواڵی لەو چەشنەیان لەمەر هاتنی ئەو ڕژیە زۆرە پەنابەرە لە یونانەوە بۆ وڵاتانەکانیان ڕانەگەیاندووە.

وڵاتانی ئوروپایی لەسەر ئەو باوەڕن کە نابێ جارێکی دیکە ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٥ و ڕۆیشتنی شەپۆلی پەنابەران بۆ وڵاتەکانیان دووپاتە بێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش باس لەوە دەکەن هێزی زیاتر بۆ پاراستنی سنورەکانی یونان و بولغارستان بنێرن بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی چوونی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتانە نەبێت.