Skip to main content

ئەردۆغان بۆ پۆتین: لەسەر ڕێگامان لاچۆ و لەگەڵ سوریە بە تەنیا جێمانبهێڵە

ئەردۆغان بۆ پۆتین: لەسەر ڕێگامان لاچۆ و لەگەڵ سوریە بە تەنیا جێمانبهێڵە
AvaToday caption
posted onFebruary 29, 2020
nocomment

 

دوای ئاڵۆزییەکان لە سوریە و کوژرانی دەیان سەربازی تورکیە بەهۆی هێرشی ئاسمانی ڕووسیە، ئەردۆغان لە نوێترین لێدوانیدا ڕوو بە مۆسکۆ و ڤلادیمیر پۆتین گووتی: لەسەر ڕێگەی ئێمە لاچون و ئیمە و سوریە بە تەنیا جێ بهێڵە.

 

سەرکۆماری تورکیە بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتەکەی نایهەوێت سوریە جێ بهێڵێت، گووتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە پۆتینم گووت: لەسەر ڕێگەی ئێمە لاچۆ. ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گووتی:  تورکیە نەک لەسەر داوای بەشار ئەسەد و لەسەر داوای خەڵکی سوریە چووەتە نێو خاکی ئەو وڵاتە.

هەر لەو بەشەی قسەکانیدا گووتی: ئێمە ناتوانین چەندین ملیۆن سووری لە ئیدلیب بە دەستی دەوڵەتی سوریە بسپێرین. ئێمە لەسەر داوای ئەو خەڵکە لەوێین و تا ئەو کاتەی خەڵکەکە بیهەوێ لەوێ دەمێنینینەوە.

سەبارەت بە هۆکاری مانەوەی تورکیە لە ناو خاکی سوریە ئەردۆغان باسى لەوەش کرد کە "ئێمە بۆ نەوت و خاکی سوریە نەهاتووین. ئێمە دەمانهەوێ ئەمنیەتی سنوورەکانمان لە رێگەی ناوچەیەکی ئەمن بپارێزین. بێتوو نەتوانین سنوورەکانمان لەگەڵ سوریە لە هەبوونی گرووپە تیرۆریستییەکان بپارێزین، ئەوا دەکەوینە نێو دۆخێکی خراپەوە".

ئەردۆغان لە درێژەدا گووتی ئێمە دەمانهەوێ ناوچەیەکی ئەمن بۆ زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەری سوریە لە ناوچە سنوورییەکانی خوارووی وڵاتەکەمان درووست  بکەین و بۆ ئەو مەبەستە پابەندین بە دانوستان، بەڵام ڕووسیە بە بیانوی ئیدلب دەیهەوێ دەستێوەردان لە کاروباری تورکیە بکات.

سەبارەت بە کردنەوەی سنووری وڵاتەکەی لەسەر پەنابەران گووتی: زیاتر لە سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار پەنابەر لە خاکی تورکیە دەژین و ئەو وڵاتە توانایی وەرگرتنی شەپۆلێکی نوێی پەنابەرانی نییە.

شایانی باسە بە کرانەوەی سنوورەکانی تورکیە بەرەو ئەوروپا ١٨ هەزار پەنابەر بەرەو ڕۆژئاوا کەوتوونە ڕێگە کە ڕووبەڕووی بەرپرچی تووندی دەوڵەتی یونان بوونەوە.