Skip to main content

دوکانەکانتان مەدەنە کرێ بەوانەى خۆیان بۆ هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی پاڵاوتووە

دوکانەکانتان مەدەنە کرێ بەوانەى خۆیان بۆ هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی پاڵاوتووە
AvaToday caption
posted onFebruary 12, 2020
nocomment

 

بە نیزیکبوونەوە لە کاتی هەڵبژاردنەکان کە بڕیار وایە دووی ڕەشەممە بەڕیوە بچێت، ئەو کەسانەی لە کوردستان خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی مەجلیس بەربژێر کردووە جموجۆڵی دانانی ستاد و ناوەندی پروپاگەندەیان دەست پێ کردوە.

 

بۆ ئەو مەبەستە بەربژێرەکان بە پوڵیکی زۆر دەیانهەوێ دوکانی خەڵکی بازاڕی بە تایبەت لە شوێنە گشتی و بەرچاوەکان بەکرێبگرن بۆ ئەوەی بیکەن بە ناوەندی ڕێکڵام و درۆ و دەلەسە و هەڵخەڵەتاندن.

داوا لە بازاڕیانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک دوکانەکانتان بەو ئینسانە هەلپەرەست و قازانج ویستانە بەکرێ مەدەن کە جگە لە بیری پوڵ پەیداکردن  وپڕکردنی کیسەی خۆیان هیچ ئامانجێکی دیکەیان بۆ چوونە مەجلیس نییە.

دیتمان نوێنەری خوولی پێشووی شارەکانی کوردستان چۆن سەرشۆڕانە لە نێو مەجلیسی کۆماری ئیسلامی داگیرکەر تەنانەت نەیاتوانی بە یەکدەنگی کوژرانی کۆڵبەرانی کورد مەحکوم بکەن و دژی ئەو ڕەوتە بوەستنەوە، لە هەمانکاتدا دژی ڕێفراندۆم و پرسی نەتەوەیی کوردستان وەستانەوە و باسی ڕۆژهەڵاتیش هەر ناکەین کە بەردەوام لاوانی کورد بە تۆمەتی کورد بوون دەگیرێن و سزای قورس و سێدارەیان بەسەردا دەسەپێندرێ و ئەوان هیچ متەقیان لێوە نایە.

بازاڕیان و دوکاندارانی کوردستان دووکانەکانتان بەو کەسانە بەکرێ مەدەن کە لە بەرەبەری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەچن دەبن بە سوپاپی مانەوەی ڕژیم و تەمەنی سوپای پاسدارانی تیرۆریست درێژ دەکەنەوە.