Skip to main content

حاجی زادە: کوردەکان قوربانی سەرەکی سیاسەتی قاسم سولەیمانی بوون!

حاجی زادە: کوردەکان قوربانی سەرەکی سیاسەتی قاسم سولەیمانی بوون!
AvaToday caption
posted onJanuary 14, 2020
nocomment

 

دکتۆر جەلال حاجی زادە کە دوێنێ بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا، چەند رۆژ پێش وتارێکی لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی نوسیبوو کە ئێستا لەسەر لاپەڕەکەی نەماوە و نێوەرۆکی وتارەکە بەم شێوەیە بوو:

" قاسم، درێژە پێدەری عەقڵی ئێرانی بوو کە لە داریووش بەم لاوە خۆی لە توسعەتەڵەبی نیزامی دەبینییەوە و قوربانی سەرەکی ئەو سیاسەتەش کوردەکان بوون."

لە درێژەدا نووسیبوی "بە مردنی قاسم سولەیمانی ئەو سیاسەتش کۆتایی پێ دێ".

شایانی باسە ئینستاگرامی دکتۆر جەلال دوای نووسینی ئەو وتارە، دی ئەکتیڤ کرا، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە هەڕەشەی لەسەر بووە. سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بکوژی ڕامان حاجی زادەن. هەر بۆیە خەڵکى کورد نابێـ لە بەرابەر کووشتنی نووسەران بێدەنگ بن.

شایەنى باسە دوێنێ دووشەممە دکتۆر جەلال جەلالی زادە ناسراو بە ڕامان، توێژەر، نووسەر و چالاکی مەدەنی و خاوەن بڕوانامەی دوکتورای زانستە سیاسیەکان لە شاری سەردەشت زۆر گوماناوی و بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا. خزم و کەسە نیزیکەکانی دوکتور ڕامان باس لەوە دەکەن لە لایەن ئیتلاعاتی سەردەشتەوە ماوەیەکی زۆر بووە لە ژێر گوشار دابووە و بە بەردەوامی بانگی ئەو ناوەندە ئەمنیەتیە کراوە و لێپێچینەوەی دەگەڵ کراوە.

یەکێک لە خزمە نیزیکەکانی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت دەڵێ: ئیتلاعاتی سەردەشت دەرزی لێداوە و دوای چەند ڕۆژ بەهۆی ئەو دەرزیە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەست داوە.

ڕامان حاجی زادە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی و ئاکادمیکی لەسەر پرسە کوردیەکان و مەعریفەی کوردی کردووە و بە بەردەوامی وتارەکانی لە گۆڤارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ  وبڵاو بووەتەوە.