Skip to main content

شوێندەستى ئیتلاعاتی سەردەشت لە کوشتنى نووسەر ڕامان حاجی زادە

شوێندەستى ئیتلاعاتی سەردەشت لە کوشتنى نووسەر جەلال حاجی زادە
AvaToday caption
posted onJanuary 13, 2020
nocomment

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوکتور جەلال جەلالی زادە ناسراو بە ڕامان، توێژەر، نووسەر و چالاکی مەدەنی و خاوەن بڕوانامەی دکتۆرای زانستە سیاسییەکان لە شاری سەردەشت زۆر گوماناوی و بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا.

 

خزم و کەسە نیزیکەکانی دکتۆر ڕامان باس لەوە دەکەن لە لایەن ئیتلاعاتی سەردەشتەوە ماوەیەکی زۆر بووە لە ژێر گوشار دابووە و بە بەردەوامی بانگی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە کراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە. یەکێک لە خزمە نزیکەکانی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت دەڵێ: ئیتلاعاتی سەردەشت دەرزی لێداوە و دوای چەند ڕۆژ بەهۆی ئەو دەرزیە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەست داوە.

ڕامان حاجی زادە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی و ئاکادمیکی لەسەر پرسە کوردیەکان و مەعریفەی کوردی کردووە و بە بەردەوامی وتارەکانی لە گۆڤارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ  وبڵاو بووەتەوە. حاجی زادە لە دوایین وتاری خۆیدا لە ژێر ناوی "دەستپێکێک لەسەر زەینی کوردی" بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستی پرسی کورد و سۆسیۆلۆژی کوردی شەن کەو کردبوو.

پێویستە خەڵکی سەردەشت بە تایبەتی، کۆمەڵگەی ڕووناکبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ تیرۆری دکتۆر حاجی زادە بکەن و نەهێڵن تیرۆری ئەو بیلمەتە کوردە ئاوا بە ئاسانی پەرەدەپۆش بکرێت.

بە بێدەنگی کردن لە بەرابەر تیرۆری هەڵکەوتووان و بژاردەکانمان لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بێگومان ئیزنی ئەوە بە ڕژیم دەدەین بە تێچوویەکی کەم دەست لە چالاکان و بە گشتی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات نەپارێزێت.