Skip to main content

ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی لە سوریە وعێراق قەیرانخوڵقێنە

ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی لە سوریە وعێراق قەیرانخوڵقێنە
مەتیس: کۆمارى ئیسلامى، لە سوریە بچۆ دەرەوە، ئەتۆ دۆستی سوریە نیت
posted onOctober 31, 2018
nocomment

 

 جەیمز متیس وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵی "کۆماری ئیسلامی سامانی خەڵکی ئێران لە دەرەوە وڵاتی خۆی بەفیڕۆ دەدات و پشتیوانی بشێوی و ئاڵۆزیەکانە".

 

مەتیس لە بەشێکی قسەکانیدا جەختی لەسەر چوونە دەری حیزبوڵا لە سوریە کردەوە و گووتیشی ئێران لە عێراق و سوریە بۆ زیاتر کردنی دەسەڵاتی خۆی سەرکەوتن بە دەست ناهێنێت. ناوبراو خوازیاری بەڕیوەچوونی دانوستانەکانی ئاشتی بوو لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتودا لە یەمەن بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی لەو وڵاتەدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە یەمەن گووتی "خاڵەکانی دانووستانی ئاشتی دەبێ ئاگربەست، دور کردنەوەی چەک و چۆڵ لە ناوچە سنوریەکان و هەروەها لە ژێر چاوەدێری نێونەتەوەیی هاویشتنی مووشەکەکانی ئەو وڵاتە لەخۆ بگرێتەوە".  ناوبراو لە درێژەی ئەو قسانەدا گووتی "عەرەبستان و ئیمارات ئامادەی پەیوەست بوون بە دانوسانەکانن.

بەشێکی دیکەی ئاگربەست پەیوەست دەبێت بە پاشەکشێی حوسییەکان لە سنوورەکانی عەرەبستانی سعودی.

سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی مەتیس گووتی ئەو کارەی ئێرانیەکان کردوویانە قاچاغی مووشەک و کەرەسەی شەڕ بووە کە ئەمنیەتی بازرگانی دەریایی لە مەترسی هاویشتووە. لە درێژەدا گووتی کۆماری ئیسلامی درێژە بە شەڕئەنگێزییەکانی خۆی دەدات و هەوڵ دەدات لە ڕیگەی نوێنەرانی خۆی کار بکات هاوشێوەی ئەو کارانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیکات، بەڵام کۆماری ئیسلامی ناتوانێ خۆی لە سزای ئەو کارانەی دەیانکات ڕزگاڕ بکات.

وەزیری بەرگری ئەمریکا گووتبوی سەرەڕای ئەوەی کۆماری ئیسلامی سامانی خەڵکەکەی لە دەرەوە ولات بە فیڕۆ دەدات بەڵام نەیتوانی عێراق بێنێتە ژێر ڕکێفی خۆی. ناوبراو ڕوو لە خەڵکی ئێران گووتی ئەوە شەڕێکی بێ واتایە بۆ خەڵکی ئێران، ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات سوریە و عێراق بێنێتە ژێر ڕکێفی خۆی سەر ناگرێ و دووکەڵی ئەو هەڵانە دەچێتەوە لە چاوی خەڵکی ئێران.

 

ئێران دەبێ خۆى لە سوریە هەڵنەقورتێنێت!

جەیمز متیس سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گووتی "بۆ ئەوەی ئاگربەست لە سوریە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستە لەسەر بنەمای دانوستانەکانی ژێنۆ پێش بە دەستێوەردانەکانی ئێران لەو وڵاتە بگیرێت".

هەر سەبارەت بە سوریە مەتیس گووتی "ئاخۆ ڕاهێنانی هێزە خۆجەییەکان بۆ پاراستنی ناوچەکانی ژیانی خۆیان بۆ پێشگرتن لە هاتنەوەی داعش و پێشگرتن لە دەستێوەردانەکانی ئێران بەشی سەقامگیر کردنەوەی سووریە دەکات؟" مەتیس لە وەڵامی خۆیدا گووتی "نا و لێرەدا ڕۆڵی دانوستانەکانی ژێنۆ دێتەوە گۆڕێ بۆ ئەوەی بە کۆماری ئیسلامی بگوترێ لە سوریە بچۆ دەر و ئەتۆ دۆستی سوریە نیت".

چەکدارەکانی ئێران لە سوریە قەیران دەخوڵقێنن و لە دژی دەوڵەتی لوبنان کار دەکەن و پێویستە هێزەکانی حیزبوڵا لە سوریە بکشێنەوە بۆ ئەوەی ئاشتی لە سوریەدا سەقامگیر بێت.