Skip to main content

بەلوچستان سێ جار قوربانییە

بەلوچستان سێ جار قوربانییە
ئاوی شیرین بۆ بەلوچستانییەکان بووەتە خەون
posted onOctober 21, 2018
nocomment

 

نوێنەری سیستان و بەلوچستان لە ئەنجوومەنی باڵاى پارێزگاکانی ئێران بە هەواڵدەری ئیلنای گووتوە "ئاوی شیرن بۆ خەڵکی ئێمە ئیدی بووەتە ئارەزوو".

عەزیز سارانی لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێ "من لە پارێزگایێکەوە هاتووم کە تووشی هەڵاواردنێکی مێژوویی بووە و لە ڕاستیدا ستەمێکی گەورەی لێکراوە". ناوبراو گلەیی لە کەمتەرخەمی کاربەدەستانی ئێران دەکات و دەڵێ "سەرەڕای ئەوەی ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە ڕووی ژێر خانەکانی ئاوی خاوێن و خواردنەوە بەڵام ئەو ئاوە خاوێنە بۆ ئێمە بۆتە خۆزگە و ئارەزوو". نوێنەری سیستان و بەلوچستان لە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێران بە ئاماژەپێدانى بە وشکبوونی گۆڵی هاموون دەڵێ ژیان بۆ خەڵک بەراستی تاڵ بووە و بێجگە لە کۆچ و بە جێهێشتنی شوێنی ژیاری خۆمان هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نییە.

 لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ لە کاتێکدا وزەخانە ئەتۆمییەکان توانایی شیرینکردنی ئاوی دەریایان هەیە، بەڵام دەوڵەت هیچ هەوڵێک بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستییە حەیاتییەی خەڵک نادات و پشتیوانی لە کەرتی تایبەتیش ناکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.

 

دەسەڵات لە کاتی هەڵبژاردندا کەڵکی ئەبزاری لە خەڵک وەردەگیرێت

دەسەڵات لە کاتى هەڵبژاردن کەڵکى ئامرازى لە بەلووچەکان وەردەگرێت

دەسەڵات لە کاتى هەڵبژاردن کەڵکى ئامرازى لە بەلووچەکان وەردەگرێت

 

سارانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری ناوخۆی ئێران دەکاتە بەردەنگ و دەڵێ لە خوولی دووهەمی دەوڵەتی تەدبیر و ئومێددا هەموو هیوا و ئاواتەکانی خەڵکی بەلوچستان بە با چوون و خەڵک هیچ متمانەیەکی بە ئێوە نەماوە. تەنیا لە کاتی هەڵبژارنەکاندا خەڵکتان وەبیر دێتەوە و دواتر هیچ.

 

گەندەڵی ئیدارەکانی بەلوچستانی گرتووەتەوە

گەندەڵى لە ئیدارەکانى بەلوچستان

گەندەڵى لە ئیدارەکانى بەلوچستان

 

سارانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لەوە دەکات جێگرتنی کەسەکان لە پلەکانی  بەرپرسایەتی ئەو پارێزگایەدا لەسەر بنەمای شیاو سالاری نییە و بەشی خەڵکی ئەو دەڤەرە هەر پیشەی درۆیینە و ئێستا بە هۆی نەهاتنی شتومەک لەو وڵاتانی دراوسێوە بەشی لاوەکانی ئێمە تەنیا پەژارە و خەمە.

 

بەلوچستان سێ جار قوربانییە

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی زابول دەڵی "کێشەی گرانی لە ناوچەی ژیانی ئێمە تەنیا بە هۆکاری گەمارۆکان نییە و ئێمە لە نێو خۆی وڵات و پارێزگاکەشماندا گەمارۆمان لەسەرە".