Skip to main content

ئەمەریکا گەمارۆى زیاتر دەخاتە سەر سوپا و بەسیج

ئەمەریکا گەمارۆى زیاتر دەخاتە سەر سوپا و بەسیج
گەمارۆ ئابوورییەکانى سەر بەسیج لەبەر بەکارهێنانى منداڵان بووە بۆ توندوتیژى
posted onOctober 17, 2018
nocomment

 

ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک سزاى نوێی بەسەر کۆمارى ئیسلامی ئێران سەپاند، ئەمجارەش سزاکان میلیشیاکانى باسیج و، تۆڕێکى فراوانى دارایی پاڵپشتى کراوى ئەو هێزەی گرتووەتەوە، کە ڕاستەوخۆ سەر بە ڕابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامییە.

 

هەنگاوەکانى ئەمجارەى ئەمەریکا بۆ سەپاندنى پاڵەپەستۆى زیاترە لەسەر تاران تا ئەو وڵاتە بەرەو گۆشەگیری زیاتر بەرێت. ئامانجی واشنتۆن وەک بەرپرسانى ئەو وڵاتە ڕوونیان کردووەتەوە "سزادانى ئەو لایەنانەیە کە منداڵان وەک سەربازی جەنگەکان بەکار دەهێنن". جگە لە بەسیج، ئەمریکا بڕیاری داوە "کۆمەڵێک لایەنى ئێرانى تۆمەتبار لە پڕۆسەى بەکارهێنانى منداڵان لە جەنگەکانى تاران لە سووریە، سزا داوە"، هاوکات پاڵەپەستۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران توندوتۆڵ کرد.

بەرپرسێکى کوشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند "سوپاى پاسداران، ئەو منداڵانە ڕەوانەى سووریا دەکات بۆ ئەوەى پاڵپشتى لە ڕژێمەکەى بەشار ئەسەد سەرۆکى سووریا بکەن". ئەو بەرپرسە گووتویەتى "ئەو منداڵانە بە شێوەیەکى کارەسات لە بەرەکانى جەنگدا کوژراون". هاوکات بەرپرسێکى دیکەی واشنتۆن جەختى لەوە کردووەتەوە "ئەوە بەشێکى گرنگى هەڵمەتەکانیان بەسەر ڕژێمى ئێران، تاوەکو دەستبەردارى هەڵسوکەوتە شەڕانگێزییەکانى دەبێت".

ئەمریکا سوورە لەوەى سزاکانى بەسەر ئێراندا دوو هێندە بکات و، لە ڕووی مێژووییەوە "بەهێزترین سزاى ئابوورى و سیاسی بەسەر  تاراندا بسەپێنن". میلیشیاکانى باسیج، یەکێکە لەو هێزانەى ڕاستەوخۆ فەرمان لە عەلى خامنەیی ڕابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامی وەردەگرێت، لەپاڵ ئەو میلیشیایەش واشنتۆن سزای بەسەر دامەزراوەى هەرەوەزەی ئێرانی  کە تۆڕى پاڵپشتى دارایی ئەو میلشیایەیەو نزیکەى ٢٠ کۆمپانیاو دامەزراوەى دارایی  وەک بانکى میللەت لەخۆ دەگرێت.

بەرپرسە ئەمریکییەکە کە ئاژانسەکانى هەواڵ ناویان نەهێناوە دەڵێت "پرسەکە پەیوەندی بەت ۆڕى خاوەن ملیارەکانە، کە پەیوەندییان لەگەڵ ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە".

بەسیج هێزێکى سەربازی نیمچە فەرمییە، لە کۆمەڵێک خۆبەخشى ئافرەتان و پیاوان پێک هاتووە و، ژمارەیان لەسنوورى ١٠٠ هەزار خۆبەخش دەخەمڵێندرێت. ئەو هێزە کە لەن اوخۆى ئێراندا پێی دەگوترێت (هێزەکانى ئامادەباشى میللی)، دەستى وەرداوەتە نێو سەرجەم جومگەکانى دەوڵەت، کەئ امانجی سەرەکی پارێزگاریکردنى ڕژێمى ئیسلامییە و، سەرکوتکردنى سەرجەم ناڕەزاییە جەماوەرییەکانیشە کە هەڕەشە لە دەسەڵاتدارێتى وڵاتەکەى بکات.

بە پێی چاودێران، بەسیج بە دەستى گورزوەشێنى ڕژێم دادەنرێت، زۆر کاتیش کارە قێزەوەنەکانى دەسەڵات جێبەجێ دەکات، بە تایبەت لە پرسى ساختەکردنى هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتکردنى خەڵکى سیڤیل. مێژووى دروستکردنى بەسیج بۆ تشرینى دووهەم (سەرماوىز)ـى ١٩٧٩ دەگەرێتەوە، کاتێک خومەینى ڕابەرى پێشووى ئێران دروستى کرد، ڕۆڵى قیزەوەنى ئەو هێزەش لە ٢٠٠٩ کاتێک دژى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان خەڵک خۆپێشاندانیان کرد.

سزاکانى ئەم جارەى ئەمریکا ٢٠ کۆمپانیاو لایەنى ئێرانى گرتەوە کە پێنجیان دامەزراوەى داراییە وەک بانکى میهر و ئیقتساد و بانکى میللەت. واشنتۆن هەڕەشەى لەسەرجەم سەرپێچیکارانیش کردووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە.